لە بەیروت باڵەخانەیەک داڕما: ١٧ کەس لە ژێر داروپەردوودان
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان باڵەخانەیەک داڕما و ٤ کەس، کە زۆربەیان پەنابەری سووریان، گیانیان لەدەستدا، گەڕانیش بەدوای ١٧ کەسدا کە لە ژێر داروپەردوودان بەردەوامە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240220-20240220-20240220-lubnan-beyrut-bina-cokmesi-jpga4e68e-image-jpg935acc-image-jpga28b46-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کە پێشتر فەرمانی چۆڵکردنی درابوو لە ناوچەی شووەیفات لە بەیروتی پایتەختی لوبنان داڕما.
بەگوێرەی هەواڵەکانی لە ئاژانسی فەرمی لوبنانی-NNA بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە بیناکەدان سووریین و تا ئێستا دەرکەوتووە یەک کەسیان منداڵ و دووانیان ژنن، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ١٧ کەسی دیکە لە ژێر داروپەردوودا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بینا وێرانبووەکە کۆنە و لەم دواییانەدا بەهۆی بارانی زۆرەوە بناغەی بیناکە خلیسکاوە و دیوارەکانی داڕماون.