لە شەنگال هێڵی بەرخۆدان بە ڕێکخستن سەرکەوت

دەنگدان لە شەنگال سەرەڕای یاری و دەستوەردانی پەدەکە بووە هۆی سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ، کاندیدی ئێزدی، کۆمەڵگەی ئێزیدی لەو هەڵبژاردنەدا دیاریکرد کە ئێزیدییەکەی پێش ساڵی ٢٠١٤ نین و ئێستا بیرو و فەلسەفە و سیستمی خۆبەڕێوەبردنیان هەیە.

مەدیا هاوار

 

شەنگال- قاسم کەشکۆی کاندیدی پادێ، کە چەندین ساڵە خەباتی بەهێز دەکات لەناو کۆمەڵگەدا و بە بیری نەتەوەیەکی دیموکراتیک، شوێنی خۆی لە دڵی کۆمەڵگەکەیدا گرتووە، ئەوەی بووە هۆی سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ بیرو ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزیدی بوو، کۆمەڵگەی ئێزدی دوژمن و دۆستەکانی خۆی جیا کردەوە و بە هیوایەکی زۆرەوە بەرەو هەڵبژاردنەکان ڕۆیشت.

 

هەموو ئەوانەی کە ڕۆیشتن بۆ بنکەکانی دەنگدان، هیوای سەرکەوتنیان هەبوو، هەموویان داوای سەرکەوتنیان دەکرد، وتیان هیوامان هەیەو سەرکەوتوو دەبین، کاریگەری وتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەڵێت "هیوا لە سەرکەوتن بەنرخترە" لەپێش دەنگدەراندا دەرکەوت، هەرچەندە ڕێژەی دەنگدان کەم بوو، بەڵام پەرۆشی کۆمەڵگە هەبوو، هەروەها لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا ڕاگەیەندرا قاسم کەشکۆ، کاندیدی پادێ سەرکەوتوو دەبێت، بەداخەوە کۆمەڵگەی ئێزیدی لەژێر فەرمانێکی ناخۆشدا بووە، هەروەها کۆچ و هەژاری هەبوو، کەسانێک هەبوون مافی دەنگدانیان نەبوو، ئەمەش دەنگدانی لە شانگال کەم کردەوە.

 

پەدەکە لە ڕەوشی خۆی دەترسێت

لە هەندێک شوێن پۆلیس هەوڵیان داوە کۆمەڵگە بێهیوا بکەن و لە دەنگدان دووریان بخەنەوە، لە هەندێک پەدەکەو هەندێک لایەنی دیکە هەوڵیان دەدا کۆمەڵگە بە پارە هەڵبخەڵەتێنن، ئەو هێزانەی کە وا گومان دەکرێت خۆیان بە پارێزراو ناوبنێن و سندوقەکانی دەنگدانیان پاراستبێت دەڵێن سوودی دەنگدان چییە؟ کەس هیچ شتێک بۆ تۆ ناکات، هەڵوێستی کۆمەڵگە ئەوە بوو وتیان دەنگ بۆ خۆیان دەدەن و سەرکەوتن بەدەست دەهێنن، کۆمەڵگەی ئێزیدی دەیانزانی کە ئەمە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە و بە هەستانەوە کۆتاییان بە یارییە ترسناکەکان هێنا، پەدەکە دەیزانی ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، بۆیە بەشدارییان کرد لە هەوڵەکان بۆ کڕینی دەنگ، هۆکاری کڕینی دەنگ چییە ئەگەر کۆمەڵگە ژیانێکی ئازاد و ئاشتی و دیموکراسی بەڕێوەببات.

 

سیاسەتی پەدەکە لەسەر کامپی کۆچبەران ٩ ساڵە بەردەوامە، زۆربەی دەنگدەران دەنگیان نەدا، پەدەکە بە زۆر هەندێکیانی بردە شەنگال و دەنگیان بۆ خۆیان بەکارهێنا، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەنگیان لە کامپەکاندا بە قاسم کەشکۆ داوە بە نهێنی وێنەیان گیراوە، ئەمە نیشانی دەدات کە کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ناو ئەو کامپانەدا چەندە فشاریان لەسەرە و ناتوانن ئازادانە دەنگی خۆیان بەکاربهێنن.

 

سەرکەوتن چییە و شکست چییە؟

لە شەنگال پەدەکە چەند دەنگێکی بەدەستهێنا دەتوانین بڵێین سەرکەوتوو بوو؟ بێگومان ناتوانین ئەوە بڵێین، ئەگەر وایە، گەورەترین هەڵخەڵەتاندنە، سەرکەوتن ناتوانرێت بەدەستبهێنرێت بە دزی، هەڵخەڵەتاندن، هەڕەشە و پارە، سەرکەوتن ئەوەیە کە کۆمەڵگە داهاتووی خۆی و کولتووری خۆی لە بیر و ستانداردەکانی خۆیدا ببینێت، سەرکەوتن ئەوەیە کە کۆمەڵگەکەت بە ئازادی دەنگ بدات و بە ئازادی بچێتە بنکەکانی دەنگدان و بڵێت ئەم بیرە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات، ئێمە ئەم بیرۆکەیە بۆ خۆمان هەڵدەبژێرین، کەوتنی پەدەکە پێش هەڵبژاردنەکان ئاشکرا بوو، سەرکەوتن بە پارە بەدەست نایەت.

 

سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ، پاڵێوراوەکەی پادێ سەرەڕای فێڵ و هەوڵەکان بەدەستهێنرا، پادێ لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ خزمەتی کۆمەڵگەی ئێزدی کردووە، ئەوانەی لە ناو پادێ خەبات دەکەن هەموویان لە ناو کۆمەڵگەدان، هەرچی پێویستی کۆمەڵگەیە، پادێ هەمیشە وەڵامی داوەتەوە، ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی بونیاد ناوە، پادێ بەتەنها لە خزمەتی کەسێکدا نییە بەڵکو لە خزمەتی کۆمەڵگەی ئێزیدی و گشت شەنگالدایە، یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە سیستمی هاوسەرۆکییەوە تا دیاریکردنی سەربەخۆیی هەیە، لە سەختترین بارودۆخ و هێرشەکان لەلایەن دوژمن و داگیرکەرانەوە، پادێ هەمیشە بەرخۆدانی کردووە، ئەو دەنگدەرانەی کە ڕۆیشتن بۆ بنکەکانی دەنگدان و دەنگیان بۆ پاڵێوراوەکە دا، بە هیوا و ترسەوە دەنگیان دا، ئەمە سەرکەوتنە.

 

پادێ بۆ تەواوی نەینەوا هیوایە

بەتەنها ئێزدییەکان دەنگیان بە قاسم کەشکۆ نەدا، بەڵکو هێڵی سنووری عەرەبیش دەنگیان پیدا، هەروەها کۆمەڵگەی عەرەبی هیوا و داهاتووی ئازاد لەو حیزبەدا دەبینێت، لەبەر ئەوەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لەوێ بەڕێوە دەچێت، ئەو ژیانەی کە ژن و پیاو تێیدا یەکسانن بونیاد دەنێت، بەتایبەتی هێڵی سنووری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، هیوایەکیان لەنێو خۆیاندا دامەزراند دوای ئەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان ناسی، دەزگاو دامەزراوەکانی خۆیان دامەزراند و ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی ژنانیان دامەزراند، لە هەڵبژاردنەکاندا، وتیان قاسم کەشکۆ هی ئێمەیەو دەنگی پێدەدەین.

 

به ڕێکخستن بوون کۆمەڵگەی ئێزیدی سەرکەوت

کۆمەڵگەی ئێزیدی سەرکەوتنی بەدەستهێناو باوەڕی بە هێزی خۆی نوێکردەوە، کۆمەڵگەی ئێزیدی لە فەرمان و هێرشەکان نائومێد بوون، بەڵام دەتوانین بڵێین بە سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنانە هەنگاوێکی گەورە و نوێیان هێنا، پێش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەڵ هەبوو کە کۆمەڵگە بە بێ هیوا جێبهێڵن، بەڵام کۆمەڵگە باوەڕی بە هێزی خۆی هەبوو، وتیان: سەرکەوتن یان سەرکەوتن و لە ئەنجامدا سەرکەوتوو بوون.