لە غەززە، تەرمی ٧ هەزار و ٥٠٠ کەس لە ژێر داروپەردوودا ماوەتەوە

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ئاسمان و وشکانیەوە بەردەوامەو ژمارەی گیان لەدەستدان ١٨ هەزارو ٨٠٠ کەسە ٨هەزاریان منداڵن و، ٦ هەزارو ٢٠٠یان ژنن، تەرمی ٧ هەزارو ٥٠٠ کەسیش نەدۆزراونەتەوەو لەژێر داروپەردوودان.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ئاسمان و وشکانیەوە بەردەوامەو ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبن، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە لە بەیاننامەیەکی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٨٠٠ کەس، لەناویاندا 8 هەزار منداڵ و ٦ هەزارو ٢٠٠ ژن هەن، لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٣٠٠ کارمەندی تەندروستی و ٣٢ بەرپرسی پاراستنی شارستانی و ٨٩ ڕۆژنامەنووس هەن، هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتە ٥٢ هەزار کەس، ئاماژە بوەشکراوە، تا ئێستا نزیکەی ٧ هەزار و ٥٠٠ تەرم لە ژێر داروپەردووەکان و لەسەر ڕێگا جێهێڵدراون.

 

٥٢ هەزارو ٥٠٠ بینا ڕووخاون

لە هێرشەکەدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بەردەوامە، ١٢٨ باڵەخانەی حکومەت وێران بوون، ٩٠ خویندنگەو زانکۆ وێران بوون، ٢٨٢ خوێندنگە و زانکۆ زیانیان بەرکەوتووە، ١١٢ مزگەوت بە تەواوی وێران بوون، ٥٢ هەزار و ٥٠٠ بینا بە تەواوی وێران بوون، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٢٢ نەخۆشخانە و ٥٣  بنکەی تەندروستی لە غەززە لە دۆخێکی بەکارنەهێندراودان، ١٠٢ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن زیانیان بەرکەوتووە و ٣٢٧ هەزار کەسیش تووشی نەخۆشییەکان بوون.

 

نەخۆشخانەی کەمال ئەدڤان گۆڕدرا بۆ بنکەیەکی سەربازی بریندارەکان و نەخۆشەکان بە زۆرەملێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال ئەدڤان و نزیکەی ٧٠ کارمەندی تەندروستی، دەستگیرکراون.

 

ڕاگەیاندن وەستا

لەو کاتەوەی هێرشەکان دەستیان پێکردووە، ٥ جار هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بە مەبەست لە کەرتی غەززە بڕدراون. پچڕانی پەیوەندییەکان بووە هۆی نەبوونی دەستگەیشتن بە زانینی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان و لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون.

 

"لە هەموو شوێنێک شەڕ و مردن هەیە!"

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە دوایین کۆبوونەوەی ساڵدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی یەکێتی ڕاگەیاندنی نووسینگەی باوەڕپێکراوی جنێڤ "ACANU" کۆبووەوە. ئاماژە بەوەکرا دەستیان کردووە بە دەستوەردان لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و کۆتایی بە شەڕی سەختی ئەمساڵ لە غەززە دەهێنن.

 

بەڕێوەبەرەکە وتی: هاوکاری مرۆیی و تەندروستی، هیچ شوێنێک لە غەززە نییە و کەس سەلامەت نییە،هاوکارمان دیما ئەلحەج، لەناو زیاتر لە ١٣٠ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی تێدابوو، کوژران، هێرش کرایە سەر کاروانەکانی یارمەتی مرۆیی بۆ گەیاندنی یارمەتی و گواستنەوەی نەخۆشەکان، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا دەستگیرکراون، دەستگیرکردنی کارمەندانی تەندروستی بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت ئەگەر ئاگربەست لە غەززە نەبێت، ئاشتی نابێت، تەندروستی نابێت.

 

"ئێمە بە هەڵە بارمتەمان کوشت"

لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، سێ بارمتەی لە غەززە کوشتووە، دانیێل هاگاری، وتەبێژی سوپا ڕایگەیاند ناوی کەسی سێیەم لەسەر داوای خێزانەکەی ئاشکرا ناکرێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە. دوای ئەوەی بارمتەکان لە باکووری غەززە گیانیان لەدەستدا، تەرمەکانیان هێنرانە ئیسرائیل و زیاتر لە ١٠٠  کەس لە غەززە دەستگیرکراون.

 

ڕۆژنامەنووسان کرانە ئامانج

هەروەها لە سەرەتای هێرشەکانی غەززەوە ڕۆژنامەنووسان کرانە ئامانج، وەیل ئەلدەهدو و سەمیر ئەبو دەققە ڕۆژی هەینی لە خان یونسی باشووری کەرتی غەززە بریندار بوون، هێرشەکە بەهۆی موشەکێکەوە بووە کە لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە هەڵدراوە، وائیل ئەلدەهدو لە نەخۆشخانەی ناسر چارەسەر دەکرێت، هیبا ئاکیلا، پەیامنێر کە لە بەشێکی دیکەی خان یونس پەخش دەکات، وتی ڕوون نییە کە سەمیر ئەبو دەققە لەکوێ بووە، هاوکارێکی دیکەی ڕۆژنامەنووس کە لە ناوچەی هێرشەکەدا بوو هێشتا ئازاد نەکراوە.

 

٥٦ ڕۆژنامەنووس کوژراون

بەپێی ئامارەکانی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان "CPJ" ، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لانیکەم ٥٦ فەڵەستینی و چوار ئیسرائیلی و سێ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ڕاگەیاندنی لوبنانی کوژراون، ١١  ڕۆژنامەنووس بریندار بوون و سێ کەسیش بێسەروشوێنن و ١٩ ڕۆژنامەنووسیش دەستگیرکراون، تانک و فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر خان یونس و ڕەفە لە باشووری غەززە زیاد کردووە، جگە لە باکووری غەززە.