تەندروستی فەلەستین: زیاتر لە ١٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی فەلەستین ئاشکرایکرد، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بۆ زیاتر لە ١٣ هەزار کەس بەرزبووەتەوە، ٥ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیش ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە شەڕی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە کە بووەتە هۆی کارەساتی مرۆیی لە فەلەستین و بە تایبەت لە کەرتی غەززە.

 

ئیسرائیل هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە و نەخۆشخانەکانی لە کەرتی غەززە گەمارۆ داوە، بەتایبەتی شیفا و ڕانتیسی و ئیندۆنیزی، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە بۆ پاراستنی دامەزراوە تەندروستی و مرۆییەکان.

 

 ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەم تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، بەهۆی شەڕەکەوە زیاتر لە ١٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە ٥ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن و زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیش ژنن، هەروەها زیاتر لە ٣٠هەزار کەس بریندار بوون، کە ٧٥٪یان منداڵ و ژنن.

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوای چۆڵکردنی نەخۆشخانەی شیفای کردو ئاماژەی بەوەکرد، نەخۆشخانەکە گۆڕدراوە بۆ ناوچەی مەرگ.