خوێندکارێکی دژ بە حیجابی ناچاری لە خوێندن دەرکرا

سەبا ئەسکەندەری خوێندکاری زانکۆی تاران بە هۆی دژایەتیکردنی حیجابی ناچارییەوە، بۆ ماوەی دوو وەرز لە خوێندن دوورخرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەبا ئەسکەندەری، خوێندکاری زانکۆی تاران بە هۆی دژایەتی کردنی حیجابی ناچاری، بۆ ماوەی دوو وەرز لە مافی خوێندن بێبەش کرا.

 

ئەمەش بە بڕیاری ئەنجومەنی سەرەتایی زانکۆ بوو، کە خوێندکاران بە بیانووی "پابەند نەبوون بە پۆشینی جلوبەرگی ئیسلامی" بۆ ماوەی دوو خول لە خوێندن ڕابگیرێن.