ژنانی تەڤگەری ئازادی: داگیرکاری ڕەتدەکەیەنەوە
دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادی بە ڕاگەیەندراوێک جەخت دەکەنەوە کە ڕێبازی ڤیان جاف و لەیلا قاسم بەرنادەن و دژی داگیرکارییەکان دەوەستنەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادی ڕاگەیەندراوێکیان دژی هێرش و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، داگیرکاری ڕەتدەکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران و لەیلا قاسم و خانزادی میری سۆرانیین. رێگە نادەین دوژمنان داگیرمان بکەن و خاکمان داگیر بکەن، داگیرکەرانی تورکیا، مێژوویەکی رەشی پڕ لە داگیرکارییان هەیە، لەسەر کۆیلە کردن و دەستدرێژیی! کردنە سەر ژنان، مێژووی هەرە نزیکی داگیرکەران، داگیرکردن و دەسترێژیی! کردنی سەر ژنانی شەنگال و عەفرین بوو".
دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادی جەختیان کردەوە، "وەک ژنان، پاراستنی باشووری کوردستان بە ئەرکی خۆمان دەزانیین، هەتا بۆ ئەوەی رێگریی لە دووبارە بوونەوەی ئەو مێژووە رەشە داگیرکارییە بگرین! پێویستە بە راوبۆچوون و بیری جیاوازمانەوە، یەک هەڵوێست بین و داگیرکاریی رەتبکەینەوە".