ئامینە شەنیاشار بەردەوامە لە سەردانەکانی بۆ ئەنقەرە

ئامینە شەنیاشار کە هاوسەر و منداڵەکانی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، جێگری پێشووی ئاکەپە کوژراون، بەردەوامە لە سەردانەکانی ئەنقەرە.

ئەنقەرە

 

فەریت شەنیاشار پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز و ئامینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە شارەدێی پیرسوسی شاری ڕەحا لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپەوە کوژران، سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ İHD لقی ئەنقەرەی کرد.

 

هەروەها پەرلەمانتاری پارتی سەوزی چەپی کۆڵمێرگ ڤێزیر پارلاک بەشداری لەو سەردانەدا کرد، بنەماڵەی شەنیاشار لەلایەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی İHD  و MYK نورەی چەڤیرمەن و ئەندامانی İHD  پێشوازییان لێکرا، ئامینە شەنیاشار لەگەڵ ئەندامەکانی ناوەندەکە باسی لە کۆمەڵکوژییەکە کرد.

 

بۆ ئێشکگری دادپەروەری ڕووی لە ئەنقەرە کرد

ئامینە شەنیاشار، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شارەدێی پیرسوسی سەر بە شاری ڕەحا، هاوسەر و دوو کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدزەوە کوژران، فەریت شەنیاشار کە لەو هێرشە ڕزگاری بوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لەبەردەم دادگای ڕەحا دەستیان بە ئێشکگری بۆ دادپەروەری کرد.

 

بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ڕۆژی ٨٤٦دا لە بەردەم دادگای ڕەحا دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد، بڕیاریان دا کە ئێشکگرییەکە بەرەو ئەنقەرە ببەن، ڕێگری لەو ڕێپێوانەی ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشار کرا، کە دەیانویست بیبەنە وەزارەتی داد، لە ٢٦ی تەمموزدا لە پەرلەمان بە بەشداری نوێنەرانی پاسەوانی داد ڕایانگەیاندبوو، پاشان بە دانیشتن لە بەردەم دەروازەی پەرلەمانی دیکمەن ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو ئاستەنگییانە.

 

ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشار لە دووهەمین ڕۆژی ئێشکگری ٢٧ی تەمموزدا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری داد یڵماز تونچ کۆبوونەوە.