"پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژنان لە ناوچەی بوومەلەرزەکە دابین ناکرێن"

دەزگای داڵدەدانی ژنانی مۆر چاتی ڕایگەیاند کە تەنانەت دوای ٥ مانگ لە بوومەلەرزەکەش، پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژنان دابین ناکرێن و توندوتیژی پیاوان بەردەوامە، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنان سەرەڕای ئەو بارودۆخانە بەردەوامن لە پراکتیزەکردنی ڕێگەچارەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای داڵدەدانی ژنانی مۆر چاتی ڕاپۆرتی "ئەزمونەکانی ژنان بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و میکانیزمەکانی پشتیوانییان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە" بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە سەردانی مۆر چاتییە بۆ ناوچەی بوومەلەرزەکە و ئەزموونی ژنان و کارمەندانی کۆمەڵایەتی و دەروونناسەکان کە بەشدارییان لە وۆرک شۆپەکانی مۆر چاتی کردووە .

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە یەکەم سەردانەوە کە لە ٢٠-٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد بۆ لای ئەو ژنانەی لە ناوچەکە دەژین، پێداویستییە مرۆییەکان و تەندروستی و سەلامەتی بە جیاوازی زۆرەوە بڵاوکراونەتەوە، هەروەها وەها هاتووە؛

 

"کاریگەرییەکانی نایەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتیمان لەسەر ژنان بینیوە، لە چاودێریکردنی منداڵانەوە تا پاککردنەوە و دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان، ئەم کارە بارگرانییەکی قورس لەخۆدەگرێت، شارەکانی چادر و شارە کابینەکان تازە دروستکراوەکان، بەڵام بە شێوەیەک نییە کە ژنان و منداڵان هەست بە سەلامەتی بکەن، لە زۆرێک لەو ناوچانەدا هێشتا پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوی پاکی خواردنەوە و تەوالێت و حەمام و کارەبا و جلشۆر کەمیان هەیە، لەو شوێنانەی کە بەردەستە، دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییەکان ناتەواوە، هەرچەندە مەترسییەکانی پەیوەست بە ئەگەری توندوتیژی دژی ژنان و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هەرێم لەلایەن ستافەوە دیاری دەکرێن، بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەکی خۆپارێزی ناکرێ و هیچ کارێک لەسەر ئەو مەترسیانە ناکرێت".

 

"لە سەمسور کارەکان لەژێر مەترسی سەلامەتی ژیان ئەنجام دەدرێن"

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "ناوەندی بەدواداچوون بۆ خۆپاراستن لە توندوتیژی لە دیلۆک و مەڕەش سەر بە وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی ئەو بینایانە دەکەن کە پێش بوومەلەرزە لێی بوون، "بینای شۆنێم" لە سەمسور چونکە زیانێکی زۆر لە بوومەلەرزەکەدا هەبووە، لەناو کابینەیەکدا، لە تەنیشت بینا وێرانەکەوە کار دەکات، بەڵام بینیمان ئەم کابینەیە نە بۆ فەرمانبەرانە و نە بۆ ئەو ژن و منداڵانەیە کە پاڵپشتییان دەکات، بە شێوەیەک کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی مرۆڤ مسۆگەر بکات و ئەم کارە لە ژێر مەترسی سەلامەتی ژیاندا ئەنجام بدرێت"

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە هەموو ئەو شۆنیمانەی لەگەڵیان کۆبوونەتەوە ڕایانگەیاندووە کە دوای بوومەلەرزەکە خواست لەسەر شوێنی حەوانەوە زیادی کردووە و ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەت ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەی نیشتەجێبوونی ژنان نادۆزێتەوە، ئەمەش پرسێکی بەردەوامە، ژنان لەگەڵ پێویستییەکانیان بۆ شوێنی حەوانەوە ڕوو لە میکانیزمەکانی دژە توندوتیژی دەکەن و ئەم دۆخەش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە خراپتر بووە.

 

"توندوتیژی پیاوان دوای بوومەلەرزەکە بەردەوامە"

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو میکانیزمە پاڵپشتییانەی کە دوای بوومەلەرزەکە دروستبوون، ڕەچاوی ئەو دۆخە توندوتیژیانەی ئەگەری نەکردووە و کاتێک دەسەڵاتداران بەو بۆچوونە مامەڵەیان کردووە کە "هیچ شتێکی لەم شێوەیە لەم پرۆسەیەدا ڕوونادات"، ئەوە نیشانی داوە کە تەنانەت لە پرۆسەکەشدا لە کاتی بوومەلەرزەکەدا توندوتیژی پیاو دژی ژنان بەردەوام بوو.

 

ئەو ژنەی ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە لە شارێکی چادردا دەژی

لە ڕاپۆرتەکەدا نموونەی ژنێکی کۆچبەر کە لەگەڵ منداڵەکانی لە شارێکی چادردا دەژی، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەناو چادرەکەدا تووشی توندوتیژی دەبێت، هێنراوەتەوە، کە سەرەڕای توندوتیژی بەڵام ناتوانێت یارمەتی لە وەرگێڕەکان وەربگرێت و بگاتە پۆلیس، ناتوانێت لە پەناگەیەکدا بمێنێتەوە بەهۆی کۆچبەری و تەمەن و ژمارەی منداڵەکانەوە، خۆی لە شارێکی چادردا دەبینێتەوە.

 

ژنان بەردەوامن لە هێزی خوڵقێنەرەکانی خۆیان

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم دۆخە بۆ ژنانی کۆچبەر سەختترە و باس لەوە کراوە کە سەرەڕای کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانی بوومەلەرزەکە و بوونی توندوتیژی بەرامبەریان، بەڵام ئەوان هێز و ڕێگەچارە خوڵقێنەرەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.

 

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەندرا کە سەرەڕای ٥ مانگی ڕابردوو، پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژنان دابین نەکرا و ڕاگەیەندرا کە میکانیزمەکانی دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی لە هەموو ناوچەیەکدا بەردەست نین، "بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کێشەکانی جێبەجێکردنی ئێستا زیادیان کردووە و ئەم دۆخە بەربەستە بۆ ئەوەی ژنان ژیانیان بنیاد بنێنەوە و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن، نەبوونی پلانی بەڕێوەبردنی کارەسات کە تیشک بخاتە سەر نایەکسانی جێندەری و پلانی کارکردنی بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان لە ناوچە بوومەلەرزەییەکان و پارێزگاکانی کۆچکردن گەورەتر دەکات".