مینا یەعقوبی دوو جار هەوڵی خۆکوشتنی دا

مینا یەعقوبی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا دووجار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوەندی هەواڵ

مینا یەعقوبی کە لە کاتی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی گەلی ئێران لە دژی ڕژێمی ئێران دەستبەسەر کرابوو، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دوو جار هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

 

ئاژانسی هەواڵە ناوخۆییەکانی ئێران هۆکاری هەوڵی خۆکوژییەکەی مینا یەعقوبیان بە "گرفتی دەروونی و سۆزداری پێشوو" ناوزەد کردووە، ئەمه له کاتێکدایه که هیچ بهڵگەیەک له سەر کێشه دەروونیەکانی پێش کاتی دەستگیرکردنی له ئارادا نییه.

 

مینا یەعقوبی کە بە بیانووی "سووکایەتیکردن بە شەهیدانی گوڵزاری ئەراک"، بە پێی پەیوەندییە گشتییەکانی دادوەری پارێزگای ناوەڕاست، دەستبەسەر کرابوو، تا کاتی دانیشتنی دادگا بە دانانی بارمتەی یاسایی ئازاد کرا.

 

چەند کەسێک کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەر کرابوون، لە کاتی دەستبەسەرکردنیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، تەنانەت بەشێک لەو دەستبەسەرکراوانەی کە ئازاد کراون دوو ڕۆژ دوای ئازادکردنیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، چەند کەسێک لەو کەسانە منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بوو.