زیاتر لە ١٢٠٠ هێرش بۆ سەر خزمەتگوزارییەکانی چاودێری لە ناوچەکانی شەڕ ئەنجام دراوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێرش بۆ سەر خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی لەو وڵاتانە ڕوویانداوە کە لەناو شەڕدان.
ناوەندی هەواڵ
پەرەسەندنی ململانێکان و نائاسایشی وڵاتان، ژمارەیەکی زۆرتر لە دامەزراوە تەندروستییەکان ناچار دەکات دەرگاکانیان دابخەن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە شایەتحاڵی ململانێ و شەڕەکانن وەک غەززە، هایتی، لوبنان، میانمار و سودان.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێرش بۆ سەر خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی لەو وڵاتانەی شاهیدی ململانێکان بوون ڕووی داوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، هێرشکردنە سەر خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی بووەتە شتێکی ئاسایی.
دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێرش لە ئەفغانستان، غەززە، هایتی، لوبنان، میانمار، سودان، ئۆکرانیا و شوێنەکانی دیکە ڕوویانداوە، لە ٪٨٥ی ئەو ٢٧٣ نوێنەرەی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پلانی بۆ داناوە، لە ماوەی نێوان مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لە غەززە کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەرەو لەناوچوون دەڕوات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە زەمینیانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر باکووری غەززە دەستیان پێکردووە بەردەوامن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، بەتایبەتی لە نەخۆشخانەکانی “کەمال عەدوان”، “ئەلعەودە” و “ئەندۆنیزیا” کە بە توندی سنووردار کراون.
شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس زیاتر لە ١٥٠ هەزار کوژراو و برینداری تێپەڕاندووە کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون، وێرانکاری و برسێتییەکی بەرفراوانیش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان منداڵ و بەساڵاچوو.