لە غەززە ڕێگری لە هاوکارییەکان کراوە
لە کەرتی غەززە کە یارمەتییەکان ڕێگرییان لێدەکرێت، ژنان بە تایبەتی لە کۆمەڵە و دامەزراوەکاندا چالاکن. ژنان دەڵێن پێویستە پێداویستییە بەپەلەییەکان دابین بکرێن.
ڕەفیف ئەسلیم
غەززە- ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. ئەو ژنانەی کە چالاکانە کاری هاوکاری ئەنجام دەدەن، لەلایەن هێرشەکانەوە دەکرێنە ئامانج. هالا عاشور لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا کاری خۆبەخشانە لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان، لەوانە کۆمەڵەی گنجانی داهاتوو ڕزگار بکە، مانگی سووری فەلەستین و خاچی سوور لە سەرەتای هێرشەکانەوە لە بوارەکانی فریاگوزاریدا کار دەکات و دەڵێت، بارودۆخەکەی وەک هەموو کەسێک سەختە.
"هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە"
هالا عاشور قسەکانی بەم شێوەیە دەست پێکرد: "ئێمە وەک گروپێک هاوکاری پێشکەش دەکەین لە دۆخێکی وادا، خزمەتگوزارییەکانمان بریتین لە خۆراک، تەندروستی، و پەروەردەی تەندروستی بێبەرامبەر. ئێمە یارمەتیدەرین بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروونی ئەو منداڵانەی کە بە بارودۆخی سەخت و بەرگە نەگیراودا تێپەڕیون. هاوڵاتییانی غەززە پێش شەڕەکە بەهۆی هەژارییەکی زۆرەوە هاوکارییان وەرنەدەگرت. لە کاری یارمەتیدانمدا توانیم بگەمە ژنانی بەساڵاچوو. چ منداڵ، ژنان یان تەنانەت پیاوان سەرچاوەی بژێوی ژیانی خۆیان لە دەست داوە، هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە و هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە بۆ بژێوی خێزانەکەیان. ئەو هاوکاریانەی پێشکەشیان دەکرێن بەشیان ناکات".
''مەترسی ئەوە هەیە برسێتی بەردەوام بێت"
هاڵا عاشور باس لەوە دەکات کە ئەو ژنە ڕەنجدەرانەی کە لە بواری دابەشکردنی هاوکاریدا کار دەکەن، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبنەوە، چونکە هیچ شوێنێکی ئەمن لە غەززەدا نییە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کەلوپەلەکانەوە هیچ گرفتێکی گواستنەوە نییە، ئەگەر هەشبێت زۆر گرانن و لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت: "ماددەی خۆراکی ناو کارتۆنەکان ئاستەنگێکی گەورەیە، خەڵک لە خواردنە قوتووەکانی وەکو فاسۆلیا و نۆک بێزار بووە، بۆیە داوا لە لایەنە بەرپرسیارەکان دەکەم کە گۆشتەکانی وەک تونە لە قوتوو و میوەی قوتوو و هتد کە سوودی بۆ جەستە هەیە، بهێنێن".
لە کەرتی غەززە هەزاران نەخۆش هەن کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لە کاتی جەنگدا. مەترسی بۆ من ئەوەیە قەدەغەکردنی گواستنەوەی خۆراک بۆ غەززە بەردەوام بێت و برسێتی تەشەنە بکات. ئێستا غەززە پێویستی بە تێپەڕاندنی هەندێک مادەی خۆراکی وەک گۆشت و سەوزە هەیە، چەنکە ئەو هاووڵاتیانەی لە باکوری غەززە تووشی نەخۆشی دەبن و ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر چاک نەبنەوە".
''پێویستی بە خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە''
هالا عاشور هۆشداریشیدا کە بوونی ژنانی ڕەنجدەر لەڕووی هاوکاری لەو بوارەدا گرنگییەکی زۆری هەیە و ئاماژەی بەوەدا کە ژنان و منداڵان زۆرترین پێویستیان پێیان هەیە. هالا عاشور لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە پێویستی بە خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرمان و بەرهەمی پاکوخاوێنی و خۆراک و دەرمانی تایبەت هەیە بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر.