نووسەرێکی تونسی خەڵاتی وێژەی عەرەبی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا

ئەمیرە غەنیم، نووسەری تونسی خەڵاتی وێژەی عەرەبی بەدەستهێنا، کە ئامانجی تیشک خستنە سەر داهێنەری عەرەبی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتییە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٩ی تشرینی یەکەم، ئەمیرە غەنیم، نووسەری تونسی، خەڵاتی وێژەی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خەڵاتی وێژەی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بۆ ڕۆمانی "نازلة دار الأكابر"، لە نێوان کێبڕکێیەکی بەهێزدا بەدەستهێنا کە نووسەرانی تونس، جەزائیر، لیبیا، فەلەستین و لوبنانی کۆکردەوە.

 

ئەمیرە غەنیم، نووسەر و پسپۆڕی زانکۆیە لە بواری زمانەوانی لە فاکەڵتی هونەر و زانستە مرۆییەکان لە ویلایەتی سۆسە لە کەناراوەکانی تونس، بە تێکەڵکردنی ڕاستی و خەیاڵی ناسراوە، لە ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی بووکەری عەرەبی بۆ ڕۆمانی عەرەبی "نازلة دار الأكابر" بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ ڕۆمانی پاریس، لە خەڵاتی مێدیسیس بۆ چیرۆکی خەیاڵی بیانیدا هاتووە و ڕۆمانەکانی بە زمانە جیاوازەکانی نووسەرانی نێودەوڵەتیش کێبڕکێیان لەسەرە.

 

سەبارەت بە کاندیدکردنی ڕۆمانەکەی بۆ خەڵاتی مێدیسیس بۆ چیرۆکی خەیاڵی بیانی، وتی: خەڵاتەکە زۆر گرنگە کاتێک بەشداریم تێدا کرد، دەبێتە شەرەفێکی گەورە بۆ من و وێژەی تونس.

 

خەڵاتی وێژەی عەرەبی لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزرا، بە پاڵپشتی دامەزراوەی جان لوک لاغاردەر و ئینستیتیوتی جیهانی عەرەبی لە پاریس هەر دوو ساڵ جارێک خەڵاتەکە دەبەخشرێت هەروەها ئامانجی تیشک خستنە سەر داهێنەری عەرەبی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتییە.