"فروغ لەقا موعتەمد وەزیری کۆچی دوایی کرد"

فروغ لەقا موعتەمد وەزیری، یەکێک لە یەکەم ژنە چالاکوانە مەدەنی و کولتوورییەکان لە مێژووی شاری سنەدا، دوێنێ ١٢ی ئەیلوول لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

سنە

 

فروغ لەقا موعتەمد وەزیری، یەکێکە لە یەکەم ژنە چالاکوانە مەدەنی و کولتوورییەکان لە مێژووی شاری سنەدا، کە نزیکەی ٢٨ ساڵە چالاک بووە، هاوکات یەکەم ژنە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سنەیە لە ساڵی ١٩٩٤کولتووری ئەم شارە کە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشەکەوتنە کۆمەڵایەتی و کولتووەی لەم شارەدا.

 

هەروەها بەڕێوەبەڕی کارگێڕی کۆمەڵگه ی ژینگەی کوردستانی سه وز، دەستەی بەڕێوەبەری دەزگای کولتووری و هونەری و وێژەیی مستوره ئەردەڵان، ئه ندامی کۆمەڵەی سروشت ڕازێنەران، ئەندامی ناوەندی ڕۆشنبیری گەشدپێدانی پارێزگای کوردستان، ئرندام لە سەنتەری ئاوی گەشەپێدانی پارێزگای کوردستان، ئەندامی دەستەی گەشتوگوزاری وەرزش و ئابووری هونەری کوردستان، دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی خۆپاراستن لە زیانە کۆمەڵایەتییەکان، ئەندامی سەنتەری گەشەپێدانی کوردستان و هتد بووە.

 

فروغ لەقا موعتەمد وەزیری لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری سنە لە دایکبووە و خاوەنی سێ منداڵە. توانی ببێتە نمونەیەک بۆ زۆرێک لە ژنانی شاری سنە بۆ ئامادەبوونیان لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و هەروەها بەشداریکردنیان لە کۆمەڵە جەماوەرییەکاندا، دوێنێ، ١٢ی ئەیلوول لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

 

بڕیارە ئەمڕۆ پاش نوێژی هەینی مەراسیمی بە خاکسپاردنی لە گۆڕستانی بێهشت محەمەدی شاری سنە بەڕێوە بچێت.