"٢١ی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین ڕۆژی ساڵ بووە"
دەزگای چاودێریی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ڕۆژی ٢١ی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین ڕۆژی ساڵ بووە.
ناوەندی هەواڵ
دەزگای چاودێریی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی کەشوهەوای جیهان لە ٢٣ی تەمووز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: پلەی گەرما لە ڕۆژی ٢١ی تەمووزی ئەمساڵ لە بەرزترین ئاستدا بووە و بەتێکڕاش پلەکانی گەرما ١% بەرزتر بووە لە ساڵانی رابردوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەراورد بە سەدەی رابردوو، تێکڕای پلەی گەرمی زەوی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە سەروو ئاستی ئاساییەوەیە، مانگی ڕابردووش لە زۆرینەی ناوچەکان، گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی زەویدا، بەفری زۆرینەی ناوچەکانی باکووری زەوی تواونەتەوەو ڕێژەی سەهۆڵی دەریاکانیش، بۆ نزمترین ئاستی ٤٦ ساڵی ڕابردوو دابەزیون.
گەرمبوونی گۆی زەوی و توانەوەی بەستەڵەکەکان، بەبیابانبوون، ئاگری دارستانەکان و تەقینەوەی گڕکانەکان دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوان، پێشتریش، خزمەتگوزاریی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵ بووە لە ١٨٣ ساڵی ڕابردوودا.