سکاڵا دژی پێشێلکارییەکانی خۆپیشاندانی گەلی وان تۆمار دەکرێت

کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی چالاکییەکانی دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی وان ناڕەزایەتییەکان دەربڕی

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی مافی مرۆڤی سەندیکای پارێزەرانی وان، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادیی، ڕاپۆرتی ڕەوشی وانیان ئامادە کرد، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی چالاکییەکانی دوای هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی وان.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە دەستوەردانی پۆلیسدا گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی توند و فیشەکی لاستیکی بەکارهاتووە و هاوڵاتییان برینداربوون و زۆر کەس دەستبەسەر کراون.

 

ئاماژە بەوەش دراوە، پۆلیس هێزێکی زۆریان بەرامبەر خۆپیشاندەران و چالاکوانان بەکارهێناوە، هێزەکانی ئاسایش بینای دەم پارتیان گەمارۆداوە و دەستوەردانیان لە خۆپیشاندان کردووە و بوونەتە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییان، هەروەها لە ڕێپێوانی پشتیوانی لە هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زەیدان و گەلدا، چەندین کەس ڕووبەڕووی لێدان و دەستبەسەرکردن بوونەتەوە.

 

سەرۆکی لقی وانی ئیهەدە محەمەد ساڵەح جۆشکون ڕایگەیاند ئەم کارانە بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیی دیموکراتییانە کراون، هەروەها جەختکرایەوە لە ڕۆژانی داهاتوو، ڕاپۆرتی فراوانتر دەربارەی ڕووداوەکان دەخەنەڕوو.