ڤیان سۆران لە شەهبا بە بیرهێنرایەوە
دەستەی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی ڤیان سۆرانیان بەرز ڕاگرت.

شەهبا
لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان سۆران لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦ لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و چالاییەکی گیانفیدایی مێژووی ئەنجامدا، لە ١٨یەمین ساڵیادی چالاکییە گیانفیداییەکەی ڤیان سۆراندا، دەستەی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا مەراسیمێکیان ڕێکخست.
مەراسیمەکە لە کامپی سەردەم لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا بەڕێوەچوو، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنەکانی بنەماڵەی شەهیدانی شەهبا بەشداربوون و بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکڕەوان دەستیان بە مەراسیمەکە کرد.
جودی مستەفا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا نامە و ژیاننامەی ڤیان سۆرانی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە و سینەفزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی ڤیان سۆران پێشکەشکرا.
چالاکییەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.