سایە خەڵاتی بڕۆنزی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای پێبەخشرا
سایە مەجید قادر، ئەندازیارێکی شاری هەڵەبجەیە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا خەڵاتی برۆنزی پێ بەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
سایە مەجید قادر، ئەندازیارە و خەڵکی شاری هەڵەبجە، لە پێشبڕکێی دیزاینی سیستمی ساردی و گەرمی مەرکەزی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ وەک باشترین دیزانین هەڵبژێردرا و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا خەڵاتی برۆنزی پێ بەخشرا.
ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن کۆمەڵەی ئەندازیارانی تەندروستی و ساردکەرەوەی کۆریا (SAREK) بە سپۆنسەری کۆمپانیای LG رێکخراوە، تیایدا زیاتر له ١٨٠ کۆمپانیا و نوسینگەی ڕاوێژکاری ئه ندازیاری لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان کردووە و سایە توانی وەک باشترین داهێنەری دیزاینی سیستمی ساردی و گەرمی مەرکەزی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ هەڵبژێردرا.