ڕیکلامکردن بۆ خواردنەوەی کێش دابەزاندن و زیادکردن قەدەغە کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قەدەغەکردنی ڕیکلامکردن بۆ ئەو چا و قاوانەی کە بەمەبەستی دابەزاندنی کێش یاخود زیادکردنی کێش بەکار دەهێنرێن، ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی ڕێکلامکردن بۆ چاو و قاوەی کێش دابەزاندن لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا ئەو چا و قاوانەی کە بەمەبەستی دابەزاندنی کێش یاخود زیادکردنی کێش بەکار دەهێنرێن، پێویستە لە ڕێگەی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ڕێگەپێدانیان پێ بدرێت و ستیکەریان لێ بدرێت و تەنیا لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکلامکردن بۆیان لە ڕاگەیاندنەکانی بینراو، بیستراو، نووسراو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.