کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

دەربارەی پەیماننامەی لۆزان کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان بە ناونیشانی "لۆزان چاککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی سەقامگیری ناوخۆیی و ئاسایش" لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت.

 

سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژئاوا NRLS- لە شاری حەسەکە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ڕێکدەخات، تێیدا لە چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی جیهانەوە ١٥٠ کەسایەتی سیاسەتمەدار، چالاکوان، ڕۆشنبیر و ئەکادیمی بەشداری دەکەن.

 

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە وتاری دەستپێکی سەنتەری لێکۆڵینەوەى ڕۆژئاوا، بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نووسینگەی یاسایی سەدە پێشکەش دەکرێت.

 

کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین بابەتی گرنگ لە کۆبوونەوەکانی هەردوو ڕۆژەکەدا تاوتوێ دەکرێت، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لەبارەی ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان دەکرێتەوە.

 

یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکە سێ کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت، ئەم بابەتانە لە خۆدەگرێت:

١-بارودۆخی سیاسی هەرێمەکە پێش پەیماننامەی لۆزان.

- ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ و مێژووی نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

- دۆخى کورد و کوردستان لە ڕێی دامەزراندنی نێودەوڵەتییەوە.

 

٢- خوێندنەوەیەکى مێژوویی کە لە ١٠٠ ساڵدا کە لەدژی کوردان پێکهاتوون.

- خوێندنەوەیەکى مێژوویی لەسەر پەیمانی سیڤەر لە ساڵى ١٩٢٠ و پەیمانى قاهیرە لە ساڵی ١٩٢١.

- مێژووی پەیماننامەی لۆزان، هۆکارەکانی و ئەو کێشانەی کە لێیکەوتووەتەوە.

 

٣- پەیمانى لۆزان و ئەنجام و کاریگەرییەکانى لەسەر گەلی کورد.

- پەیماننامەی لۆزان و سیاسەتی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان داگیرکردووە (ناسیۆنالیزم و کۆچی بەزۆر).

- پەیمانى لۆزان و کاریگەری لەسەر سیاسەت و کلتور و کۆمەڵگە و ئابوری و لەسەر گەلی کورد.

- ڕەوشی جوڵانەوەکانى کورد لە ناو دوویەمین سەد ساڵاندا.

 

ڕۆژی دووەم، ئەم بابەتانە لە خۆدەگرێت:

١-ڕەوشی کوردان و ڕێگری و ئاستەنگەکان.

- ڕەوشی ئێستا لەڕووی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتى و کلتوری، لە چوار بەشی کوردستان، ئەو شتانەى کە لەم کاتەدا کورد بەدەستى هێناوە.

- ڕۆڵی کوردان لە دۆخی سیاسیدا، چارەنوسی دەوڵەتانى داگیرکەری کوردستان، هەروەها لە دیموکراتیزەکردندا لە هەرێمەکەدا.

- بەربەستە ناوخۆییەکانی پەیوەست بە حیزب و هێزە کوردییەکانەوە.

- بەربەستە دەرەکییەکان و سیاسەتی دەوڵەتە سەردەستەکان لەسەر کێشەی کورد.

 

٢-ڕێباز و شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی جینۆساید دژی گەلی کورد.

- خوێندنەوەیەک لەسەر ستراتیژی کوردان لە سەدەى ٢١دا.

- هێڵی سیاسی کە پێویستە هەبێت.

- پەیوەندییەکانی نێوان هەر چوار لایەنەکە لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە چۆن دروست دەبێت؟

- گرنگی ڕێککەوتنی نێوان کورد و بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنه.

- هەڵسەنگاندنی یاسایی و مافەکانی پەیماننامەی لۆزان.

 

٣-تێپەڕاندنی پەیمانى لۆزان و دۆزینەوەى چارەسەری هەرە گونجاو.

- نەتەوەی دیموکرات وەک نموونەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و دیموکراسیانە لەگەڵ گەلانی دیکە.

- بنەمای تیۆری و فەلسەفی و ئەخلاقی کە نەتەوەیەکی دیموکراتی لەخۆ دەگرێت.

- نەتەوەیەکی دیموکرات وەک تۆڵەسەندنه وەک یەک بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی.

- بەڕێوەبەرایەتى خۆبەڕێوەبەری دیموکراتى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا وەک نموونەى چارەسەر.

- هۆکار و پێویستییەکانى دامەزراندنى ئەو بەرێوەبەرییە.

- جیاوازی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری و نموونەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، دەستکەوتەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆتۆنۆمی لە بواری پێکەوەژیانی خەڵک، ئایینەکان و زمانەکان، هاوسەرۆکایەتی و هتد.

- خۆبەڕێوەبەرایەتی وەک نموونەیەک بۆ چارەسەر لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.