دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان سەلڤی تەپە لە بەلجیکا یاد دەکرێتەوە

لە شاری ئاڵستی بەلجیکا بۆ یادکردنەوەی سەلڤی تەپە، دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان لە ١٩ـی تەمووز مەڕاسیم بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٩ی تەمووز کۆجی دوایی سەلڤی تەپە،  دایکی شۆڕشگێڕ و شەهیدان راگەیاندرا.

 

لە شاری ئاڵستی بەلجیکا بۆ یادکردنەوەی سەلڤی تەپە، دایکی شەهیدان و شۆڕشگێڕان  لە ١٩ـی تەمووز مەڕاسیم بەڕێوەدەچێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەلڤی تەپە بکەن، لە ١٩ـی تەمووز لە کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٩:٠٠ لە شاری ئاڵستی بەلجیکا، لە هۆتێلی دی لا  گار (Stationsstraat4, 9300 Aalst) کۆدەبنەوە.

 

کۆمیتەی ئامادەکار ئاماژەی بەوە کردووە، خوازیاران دەتوانن لە کاتژمێری دیاریکراودا بەشداری لە بەرنامەکەدا بکەن و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەلڤی تەپە بکەن.