دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی کەسوکارەکەنیان کرد

دایکانی شەممە بۆ جاری هەزارو ٦١ هەمین دژی بێسەروشوێنکردنی ڕۆڵەکانیان گردبوونەوە و لە هەفتەیەدا پرسیاریان لە چارەنووسی سولەیمان جیهان کرد کە لە ساڵی ١٩٨١دا بە ئەشکەنجە کوژرا.

ئیستەنبوڵ 

 

 

بۆ جاری هەزارو ٦١  دایکانی شەممە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کەسوکارە بێسەروشوێنکراوەکانیان کە ڕفێندراون یان کوژراون کۆبونەوە و لە هەفتەیەیی چالاکییەکەیاندا داوای چارەنووسی سولەیمان جهیان-یان کرد.

 

دایکانی شەممە لە مەیدانی گەڵەتەسەرای بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ڕۆڵە و کەسوکارەکانیان گردبوونەوە، لە گردبونەوەکەدا وێنەی کەسە بێسەروشوێنکراوەکان و چەپکە گوڵی سوور بەرزکرایەوە. هەروەها لە چالاکییەکەدا وێنەی سیمبوڵی دایکانی ئاشتی، ئامینە ئۆجاک بەرزکرایەوە کە ٢٣ـی تەممووز گیانی لەدەستدا.

 

دایکانی شەممە ئەم هەفتەیە دەربارەی سولەیمان جیهان کۆبوونەوە، کە لەساڵی ١٩٨١ بە ئەشکەنجەدان کوژرا و دواتر بانگشەی ئەوە کرا خۆی کوشتووە.. هەر لە چالاکییەکەدا ئایسەل ئۆجاک وتەیەکی پێشكەش کرد و تێدا جەختی لە تێکۆشانی دایکانی شەممە کردەوە.