دایک و باوکی گوڵستان دۆکو وتەیان لێوەردەگیرێت

دایک و باوکی گوڵستان دۆکو کە کوژرا، وەک 'قوربانی' لەم دۆسیەیەدا وتەیان لێوەردەگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشهاتەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوو، بەردەوامە. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ١٢ کەس دەستگیرکراون کە لەنێویاندا تونجای سۆنەل پارێزگاری ئەوکاتە هەیە.

 

هەروەها لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەرزرۆم، بەدریە دۆکو، دایکی گوڵستان دۆکوو حەلیت دۆکوی باوکی وەک 'قوربانی' لە دۆسیەکەدا تۆمارکردووە.

 

ئەمڕۆ بەدریە دۆکو و هالیت دۆکو وەک قوربانی لە دادگای ئامەد لێدوانی خۆیان دەدەن