داوای کۆتایی هێنان بە سزا نەدانی تاوانبارانی دژی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت

لە شاری تەعز وۆرکشۆپیک ڕێکخرابوو، تێیدا کۆمەڵێک دەستوەردان و گفتوگۆی بەشداربووانی لەخۆگرتبوو، هەروەها پێداچوونەوە بە ئەزموونی ڕۆژنامەنووسان کرا سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە کاریگەرییان لەسەر خۆیان و بنەماڵەکانیان هەبووە لە ئەنجامی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن-سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن بە هاوکاری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و یونسکۆ لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن وۆرک شۆپێکی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بێ سزایی بۆ ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەی کە دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراون ڕێکخست.

 

وۆرکشۆپەکە١٠ی ئاب بەڕێوەچوو، ٣٠ بەشداربوو هەبوون کە بریتی بوون لە پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، دادوەران لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا گرنگترین پێشێلکارییەکان کە ڕۆژنامەنووسانی ژن و پیاو لە ژێر ڕۆشنایی پێداچوونەوە بە ژینگەی کارکردنی ناجێگیردا کرا، کە بووە هۆی زیادبوون و دوو هێندەبوونی ژمارەی پێشێلکارییەکان کە وڵاتەکە شایەتحاڵی بووە.

 

"هەندێک ڕۆژنامەنووسی ژن بەرکەوتەی پێشێلکارییەکان دەبن"

ڕەغدە ئەلمەقتەری، بەرپرسی ماف و ئازادییەکان لە سەندیکای پارێزەرانی تەعز لە وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر گرنگی هاوبەشی و هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێ سزایی و میکانیزمەکانی داکۆکیکردن لە کۆمەڵگە، وتی: سەرپێچیەکان کاریگەرییان لەسەر ڕۆژنامەنوسان بەگشتی هەیە، بەڵام پێشێلکاری هەیە کە کاریگەری لەسەر ڕۆژنامەنوسانی ژن هەیە بەتایبەتی، بەشێک لە ڕۆژنامەنوسانی ژن ناچارن پیشەکە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ماڵەوە، هەندێکیش ڕۆژنامەنووسی ژن بەرکەوتەی پێشێلکارییەکان دەبن، بەڵام ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەرکەوتەی پێشێلکاری دەبن، کە هێزی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان پێکدەهێنن، ڕاپۆرت ناکرێت  کە دەکاتە ١١%.

 

"سزای هەر کەسێک بدەن کە مافی ڕۆژنامەنووسان پێشێل دەکات"

ڕۆژنامەنووس سەمیرە ئەلفاهیدی ئاماژەی بەوەکرد، گرنگە چارەسەری ئەو جۆرە بابەتانە بکرێت و قسە لەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسانە بکرێت کە ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە، بەتایبەتی لە ناوچەی حوسییەکان، بۆیە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێن و سزای هەر کەسێک بدەن کە مافی ڕۆژنامەنووسان پێشێل دەکات  وتیشی: ئێمە بەگشتی باسی ڕۆژنامەنووسان دەکەین، و دەبێت دیاری بکەین و بزانین کە ژنێک هەیە هەمووان لەبیری دەکەن یان پشتگوێی دەخەن بۆیە دەبێت چالاکییەکان ئاراستەی پەروەردەی ڕۆژنامەنووسان بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی ژنان بکەن.

 

"ئەم وۆرکشۆپە دەبێت خاڵی دەستپێکێک بێت بۆ ئامادەبوونی ژنانی ڕۆژنامەنووس"

نەعائم خالید، کەسایەتی میدیایی وتی: دەبێت ئامادەبوونێک هەبێت کە قسە لەسەر ئەو پێشێلکارییە بکات کە ژنان بەرکەوتەی دەبن بەبێ هیچ ڕێگرییەک لە پێشێلکارییەکان، هەروەها ئەم وۆرکشۆپە دەبێت خاڵی دەستپێکێک بێت بۆ ئامادەبوونی ژنانی ڕۆژنامەنووس و پیشەییەکانی میدیا و یارمەتیان دەدەن ڕووبەڕووی ئەو تەحەددا و پێشێلکارییانە ببنەوە کە لە کاتی کارکردنیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

پێویستی پەروەردەکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر لایەنە یاساییەکان

لە وۆرکشۆپەکەدا کۆمەڵێک ڕاسپاردە هاتە ئاراوە، لەوانە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان سەندیکاکانی ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران، چالاککردنی ڕۆڵی ڕێکخراو و دامەزراوە ناوخۆییەکان لە پرۆسەی چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییە تاوانکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان، پەروەردەکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر لایەنە یاساییەکان ، چالاککردنی ڕۆڵی سەندیکا، و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژنامەنووسان لە هەر دانوستانێکدا کە ئەنجام بدرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی گشتگیری ئاشتی و بونیادنانی پرسەکانی ڕۆژنامەنووسان لە هەموو کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان.