داوای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ فیلیز بولوتەکین کرا

بۆ فیلیز بولوتەکین، هاوسەرۆکی شارەوانی سور کە قەیوم لە شوێنەکەی داندراوە، داوای ١٥ ساڵ زیندان کردن کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلیز بولوتەکین لەو کاتەی هاوسەرۆکی ئامەی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" و دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوری ئامەد بوو بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزادرا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" بڕیارەکە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە هەڵوەشێندرایەوە و داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی کرد.

 

دانیشتنی دادگا بۆ کەیسەکە لە ١١یەمین دادگای باڵای تاوانی ئامەد بەڕێوەچوو، سەرتاچ بولوتەکین، پارێزەری کەیسەکە، لە دانیشتنەکە ئامادە بوو، دانیشتنەکە کە لەسەر وتەی کەزبان کودەی بەڕێوەچوو لێپرسینەوە دەستیپیکرد، سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە کە "فیلیز لە چوارچیوەی خەباتی سیاسدیداس بەشداری بابەتەکە بووە" داوای سزادانی کرا.

 

داوای زیندانیکردنی بۆ کرا

نوسینگەی داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە کردەوە و چالاکییەکانی کەیسەکان "تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" بووە و داوای کردووە کە فیلیز بە ٧ ساڵ و  ٦ مانگ تا ١٥ساڵ زیندانی سزا بدرێت بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی".

 

پارێزەرەکەی فیلیز سەرتاچ بولوتتەکین داوای کاتی کرد بۆ بەرگریکردن، شاندی دادگا داواکارییەکەی پەسەند کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٢٩ی نیسان دواخست.