دانیشتووانی حەسەکە گەڕەکەکەیان دەپارێزن

دانیشتووانی شاری حەسەکە ڕایانگەیاندووە کە گەڕەکەکەیان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە لە زۆر شوێن دەستیان پێکردووە دەپاریزن.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتووانی شاری حەسەکە بۆ پاراستنی ماڵ و گەڕەکەکانیان لەسەرپێن و ڕایدەگەیەنن کە ڕێگە بە داگیرکردن نادەن و شار و گەڕەکەکانیان لە چەتەو هێرش دەپارێزن.

 

"ئێمە لە شوێنی خۆمان دەبین یان هەبوون یان نەبوون"

ئەو ژنە گەنجەی کە دەڵێت ناوی ڕەجالە بە چەکەکی دەستی و بە باوەڕییەوە وتی: ناوی من رەجال، من دایکی مەحمودم، ئێمە پشتگیری لە هەسەدە دەکەین، ئێمە لە پشت شەڕڤانانەوە دەبین، هیوادارین سەربکەوین. ئێمە لە شوێنی خۆمان جێناهێڵین، با نەڵێین ڕامانکردووە، ڕاناکەین، لە شوێنی خۆمان دەبین،  با کەس نەڵێت کە کوردەکان ڕایانکردووە و دەڕۆن. ئێمە لێرەین، با بێین، ئێمە ئامادەین