دانیشتووانی حەسەکە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

دانیشتووانی حەسەکە لە پێکهاتەی کورد و عەرەب و ئەرمەن و سریانییەکانەوە هاتنە سەر شەقام و بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

حەسەکە

 

لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سریانی حەسەکە چوونە سەر شەقام و ڕێپێوانیان ئەنجامدا، بەشداربووانی ڕێپێوانەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد و پانکارتیان بەرز کردەوە کە لەسەری نووسرابوو "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "نا بۆ سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید". ڕێپێوانەکە لە بەردەم بازنەی کەڤۆک دەستیپێکرد، لە بازنەی شەهید سەرحەد لە گەڕەکی موفتی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە گۆڕا بۆ گردبوونەوە.

 

"ئەمڕۆ ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانە"

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، هەنا مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" جەختی لەوە کردەوە، سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیستمێکی نامرۆڤانەیە و وتی: سیستمی ئەشکەنجە و جینۆسایدی دەوڵەتی داگیرکەر لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئەم سیستمە ئیدانە دەکەین و تا ئازادی ڕێبەرەکەمان بەدەست نەهێنین ناوەستین، ئەمڕۆ هەنگاوه مێژووییەکانی ژنان هەمووی له سایەی بیر و تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیه، بۆیه ئێمه خۆمان به بەرپرسیار دەزانین له بەرامبەر ئازادی ڕێبەرەکەمان، ئەمڕۆ بوونی ئێمە وەک قەوارەی ناوچەیی لە مەیدانەکەدا هەنگاوێکی سەرکەوتووە و نموونەی سەرکەوتنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە، پێویستە هەمیشە لە مەیداندا بین تا دەگەینە ئاستی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "نا بۆ سیستمی ئەشکەنجە و جینۆساید" کۆتایی هات.