دادگای ئێران سزای لێدانی ٣٨ قامچی بۆ ئاتەش شاکەرەمی بڕییەوە

دادگای دووەمی سزادانی خوڕەمابادی ئێران، بۆ بەجێهێنانی 'سزای لێندانی ٣٨ قامچی' کە بۆ ئاتەش شاکەرەمی بڕیبووەوە، بانگی کردووە کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سەردانی دادگا بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاتەش "زەهرا" شاکەرەمی بە ئاگادارییەک کە لە دادگای دووەمی سزادانی خوڕەمابادی ئێرانەوە نێردراوە، داواکرا. دادگا داوای کرد، ئاتەش شاکەرەمی کە سزای ٣٨ قامچی بۆ بڕدراوەتەوە، لەسەری جێبەجێ بکرێت. ئەو سزایە لە ئەنجامی سکاڵایەکی تایبەت کە دژی تۆمارکراوە، دراوە.

 

دادگا لە ١٦ـی تشرینی یەکەمدا ئاگاداری نارد و داوای لە شاکەرەمی کرد کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا بۆ جێبەجێکردنی سزای قامچییەکان، سەردانی دادگا بکات.

 

ئاتەش شاکەرەمی لە پێشوودا جارێک لەلایەن دادگای سزادانی خوڕەمابادەوە بە ٣٨ قامچی و بە تاوانی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیینە" بە ٥١ ملیۆن تومەن سزای دارایی دراوە. ئەم بڕیارە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە پەسەندکراوە.

 

ئاتەش "زەهرا" شاکەرەمی، پێشتیش دەستگیرکراوە، لە هەمان کاتدا پووری نیکا شاکەرەمییە، کە لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ـدا کوژرا.