نەتەوەیەکگرتووەکان: بەهۆی هێرشەکانی تەحریر شامەوە زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس ئاوارەبوون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژانی رابردووی چەتەکانی تەحریری شام، زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

٤ی کانوونی یەکەم، دەیڤد کاردن، جێگری هاوئاهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا رایگەیاند، بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی هەفتەی ڕابردووی سەر سووریاو باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، زیاتر لە ١١٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.

 

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، زۆربەی ئاوارەکان لە باکووری حەلەب بەرەو ناوچەکانی دیکە هەڵاتوون.

 

پێشتریش خۆبەڕێوەبەری رایانگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کورد لە ناوچەکانی باکووری حەلەب مەترسی کۆمەڵکوژییان لەسەرە.

 

 

گەلی عەفرین کە لە ٢٠١٨ بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەبوون و لە شەهبا نیشتەجێبوون، ئێستا بۆ جاری دووەمە ئاوارە دەبنەوە.