ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشیاری لە بارەی ڤایرۆسی "تای ئاوڵەی مەیموون" بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە نەخۆشی ڤایرۆسی تای ئاوڵەی مەیمون جگە لە ئەفریقا، لە وڵاتی سویدیش تۆمار کراوە، پێویستە ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکەی تیادایە پێکەوە هەنگاوی چارەسەری بنێن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆی پەیامێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی تای ئاوڵەی مەیمون بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سوید دەستنیشانکرا، پێویستە ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکەی تیادا بڵاوە، کار بکەن و هەنگاوی چارەسەری بنێن.

 

تێدرۆس ئەدهانۆم داوای لە هەموو وڵاتان کرد کە چاودێری زیاتر بکەن و داتاکان بڵاوبکەنەوە و باشتر لە بڵاوبوونەوەکە تێبگەن و پێکەوە کار بکەن.