شەمێ ڕەمۆ: هزری ڕێبە ئۆجالان بە هەمووان دەناسێنین

ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ شەمێ ڕەمۆ لە بارەی چالاکی 'ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکەتە' ڕایگەیاند کە ئاماجیانە تیشک بخەنەسەر سەر گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و هزرەکانی بە هەموو لایەک دەناسێنن.

ڕوناهی زەردەشت

 

شەنگال- تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال' بە دروشمی 'ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکەتە' ڕیزە چالاکی دەستپێکرد و ژنان ماڵ بە ماڵ لە گوند و شارۆچکە و ناوەندی شاری شەنگال دەگەڕێن و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڵاوکراوە بڵاودەکەنەوە، ژنان دەیانەوێت بەم چالاکییە سەرنجی خەڵک بۆ گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕابکێشن و بیرۆکەکانی بناسێنن.

 

شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ باسی لەوە کرد، کە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان پێشبینی هێرشکردنە سەر شەنگالی کردبوو، وتیشی: ئەگەر پێش فەرمانەکە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاو بگیرایە، ڕەنگە ئەو فەرمانە بەسەر ئێمەدا نەهاتبا و کچ و ژنەکانمان نەدەگیرا و گەلەکەمان کۆمەڵکوژ نەدەکرا، هێشتا ئەگەر شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی فەرمانەکەدا لەگەڵ نەبوونایە، ئێستا ئێمە بوونمان نەدەبوو، ئەمڕۆ لە سایەی بیر و فەلسەفەی سەرۆک کۆماردا وەستاوینەتەوە، ئەمڕۆش ئەگەر بتوانێت عێراق بە فشار و هێرش تۆڵەی داعشی لێدەکرینەوە، لە ڕاستیدا گەل دەبێت باش بزانێت ئەگەر خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخراو و ناوەندەکانی یەبەشە و یەژەشە ئاسایش نەبوایە، گەل نەیدەتوانی لە شەنگالدا بجوڵێتەوە و تووشی فشار و هێرش دەکرایەوە لەلایەن عێراقەوە.

 

گۆشەگیری و ئامانجی هەڵمەتی ژنان

ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردەوە دەست نەکەوتووە، دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی خێزان و پارێزەرەکانی، هەموو مانگێک لە ژێر ناوی 'سزای دیسپلین'دا پاساو بۆ بێ یاسایی خۆی دەهێنێتەوە و دەیەوێت درێژە بەو گۆشەگیرییەی ئێستا بدات.

 

شەمێ ڕیمۆ سەبارەت بە گۆشەگیری و ئامانجی چالاکیی 'ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکەتە' وتی: گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و هەموومان دەزانین کە پێش فەرمانی شەنگال چەند چاوپێکەوتنێک لەگەڵیدا ئەنجام دراوە، بەڵام دوای فەرمانەکە چاوپێکەوتنەکان ڕاگیران، چونکە خیانەتکاران شەنگال و ئێزدییەکانیان فرۆشت، دەیانویست ئێزدی و کورد لەناوببەن، بەڵام ئەم هیوایە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدا نەهاتە دی، ئێستا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیەک نییە بۆ وەرگرتنی هیچ زانیارییەک لێی و بارودۆخی لە مەترسیدایە. جگە لە گۆشەگیری و ڕێگەنەدان بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هیچ شتێک لە دەستی تورکیادا نییە، ئەگەر دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بکرایە دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبوو، ئێستا لە هەموو شوێنێک خەڵک بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ داوای مافی خۆیان دەکەن، هەر بۆیە ئێمە پێویستیمان بە هەڵمەتەکە بینی و دەستمان پێکرد، بەمەش  سەرنج بۆ گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەکێشێن و هزر و فەلسەفەکانی بە خەڵک دەناسێنین.