زۆرێک لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کران
دەوڵەتی تورکیا ژێرخان و ناوچە خزمەتگوزارییەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٩ هاوڵاتی بریندار بوون.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/12/20231225-20231225-20231225-processed-3985a366-254d-43e3-95b2-cb16990d1891-dqgpunrs-jpeg19e39a-image-jpge33009-image-jpgf206db-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ٢٣ی کانوونی دووەمەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆپبارانی دامەزراوە وزەییەکان و ناوچە خزمەتگوزارییە گشتیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات، کە بە هۆیەوە ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٩ هاوڵاتی بریندار بوون.
دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر چاپخانەی سیماڤ و کارمەندێکی ژنی چاپخانەکە بە ناوی بێریڤان زوبێر، تەمەن ٣٠ ساڵ گیانی لەدەستدا، هەروەها وەرشەیەکی دروومان و ناوچەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و سێ جار وێستگەی شەمەندەفەر و ناوەندی سەرچاوەکانی قامیشلۆ بۆردوومان کراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە تا ئێستا بەردەوامن، ٧ هاوڵاتی لە ٦ ناوچە بە سەختی بریندار بوون.
دوو گوند لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا تۆپباران کران
لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی بیرچقاس و میاسەی سەر بە ناوچەی شێراوای بۆردوومان کرد، هاوکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی لە سەنتەری شاری کۆبانێ تۆپباران کرد و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢ کرێکار بریندار بوون.