چین بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک کەمی ژمارەی دانیشتووان تۆمار دەکات

ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک دابەزیوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە گەشەی داهاتووی دووەم گەورەترین ئابووری جیهان دەردەخات.

ناوەندی هەواڵ

 

بڵاوکردنەوەی چەند داتایەک دەریدەخەن ژمارەی دانیشتووانی چین لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ١.٤٠٩ ملیار کەس بووە، ئەمەش بە ڕێژەی ٢.٠٨ ملیۆن کەمیکردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢.

 

دوایین کەمبوونەوە دوو هێندەی ساڵی ڕابردووە، کە یەکەم کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانە لە ماوەی ٦٠ ساڵدا.

 

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم کەمبوونەوەیە بەهۆی ڕێژەی لەدایکبوونی نزمی تۆمارکراوەوەیە.

 

ئەوەخراوەتەڕوو، ڕێژەی لەدایکبوون لە هەر هەزار کەسێکدا بۆ ٦.٣٩ دابەزیوە، ئەمەش هاوتای وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە وەک ژاپۆن و کۆریای باشوور.

 

وڵاتەکە بۆ دەیان ساڵە ڕێژەی لەدایکبوون تێیدا دابەزیوە، دوای ئەوەی لە ساڵانی هەشتاکاندا سیاسەتێکی ناکۆکی لەسەر منداڵان سەپاند بۆ کۆنترۆڵکردنی دانیشتووانی ئەو کاتە.

 

حکومەت لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەو سیاسەتەی هەڵوەشاندەوە بۆ هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان، هەروەها زنجیرەیەک هاندەری دیکەشی هێناوە وەک کۆمەک و پارەدان بۆ هاندانی خەڵک بۆ دەستپێکردنی خێزان، لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە، ڕێگەی بە هاوسەرەکان داوە تا سێ منداڵیان هەبێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، سیاسەتەکان کاریگەرییەکی کەمیان هەبووە، لەگەڵ گەنجان ئاماژە بە ڕێگری دەکەن وەک تێچوونی ژیان و کەمبوونەوەی پیشە دوای سێ ساڵ لە کۆرۆنا.