چیدەم دۆغۆ: پێویستە کۆمیسیۆن گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت
چیدەم دۆغۆ، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كەژەكە، ڕایگەیاند: مافی هیوا چەندە زوو بێتەدی ئاشتییش هێندە زوو دێتەدی، پێویستە کۆمیسیۆنی پەرلەمان گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت، وە دەست بە پرۆسەیەکی دەستووری بنەڕەتیی دیموکراتیک بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
چیدەم دۆغۆ، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كەژەكە، لەمیانی بەشداریی کردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفیزیۆنیی مەدیا خەبەر تیڤیدا، باسی لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کرد و چەندین پرسی دیکەی گرنگ کرد.
چیدەم دۆغۆلەسەرەتای قسەکانیدا، وتی: لە کاتێکدا کە پرسیاری ئەوە دەکرا ئاخۆ ‘پرۆسەکە کۆتایی هاتووە؟’، لە دۆخێکی ئاوادا کشانەوەی گەریلا لە باکووری کوردستان هەرگیز نابێت وەکو هەوڵێکی ئاسایی چاوی لێ بکرێت، ئەو هەوڵە، هەنگاوێکی مێژووییە.
چیدەم دۆغۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڤاڵانە، ئەو هێزەی گەریلان کە ساڵانێک لە سەنگەرەکانی خۆیان لە باکووری کوردستان مانەوە و تێکۆشانیان کرد، هێزێکی گەریلایە کە خاوەنی پاڵنەرێکە، ڕازیکردنی ئەو هەڤاڵانە بۆ کشانەوە، بێگومان زۆر زەحمەت بوو،ئەوەی ڕازیکردن، بێگومان ئەو پرۆسەیە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات.
ڕاشیگەیاند، بۆ چارەسەریی پرسی مێژوویی کورد، دیدگایەکی قووڵ پێویستە، پرۆسەکە پرۆسەیەکی دان و ستاندن و بازرگانی نییە، بەڵکو پرسی ئاشییەکی ڕاستەقینەیە، پرسی دیموکراتیکبوونی ڕاستەقینەیە، ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا هەوڵدەدات چەمک و بوونێکی نوێی ‘ئێمە’ بئافرێنێت، لە پێشدا گەلی کورد، هەموو گەلان بە پاراستنی فرەڕەنگی، هۆشیاریی و فۆرمی خۆیان، خاوەن ستراتیژییەکی هاوبەشبوونی ئێمەن.
چیدەم دۆغۆ باسی لەوەشکرد، ئەوان پرۆسەکە وەکو پرسی بەدەستهێنانی کلتوور و دیموکراتیکبوون دەبینن، لە تورکیا زیانی زۆر بەر ئەو چەمکە کەوتووە، لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئێمە پێویستە لەمەودوا دیاردەیەکی ‘ئێمە’ بئافرێنین، هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆش بەم مەبەستەن، ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای هەموو ڕووداوە نەرێنییەکان و ئەو هەنگاوانەی نەنراون، کار بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەکات، بۆچی (کۆمیسیۆن) ناچێتە لای ڕێبەر ئاپۆ و لەگەڵیدا گفتوگۆ ناکات، گوێی لێ ناگرێت؟''.
هەروەها ڕایگەیاند، بۆ ئەوان مژارێکی ستراتیژییە کە لە پەرلەمان گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرن، وێڕای ئەوەی پێویستە یاساکانی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک دەربکرێن، دەست بە پرۆسەیەکی دەستووری بنەڕەتیی دیموکراتیک بکرێت و لە کۆتاییشدا مامەڵەیەکی هەمەلایەنەی یاسایی بۆ پرسی کورد نیشانبدرێت.
چیدەم دۆغۆ پەیوەست بە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئاماژەی بەوەکرد، سەرچاوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕاستینەی پیاوی باڵادەستە، بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە پێویستە ئەمساڵ زیاتر هەڵسەنگاندن بکەین لەسەر گۆڕان و گۆڕانکاریی پیاو، ژنان بە هەڵسەنگاندنی توندوتیژیی پیاو، درێژەدان بە تێکۆشان دژی ئەمە، دەتوانن کۆتایی بەم توندوتیژییە بهێنن.
وتیشی: بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە جارێکی تر لەوە تێدەگەین کە چەندە بە ڕێکخستن و ئاگایانە تێبکۆشین، چەندە پێداگریی بکەین، هێندەش توندوتیژیی پیاو کەمدەبێتەوە و کۆتایی دێت، زۆر گرنگە، ڕێبازێکی تێکۆشانی پێداگرانە دروستبێت کە کاتێک هێرشی لەو شێوەیە ڕوودەدات، بەدوایدا بچێت و دژی تێبکۆشێت، پێویستە ژنان خۆیان بە شێوەیەک بەڕێکخستن بکەن کە ئەم بکوژی کاستیکە، ڕاستینەی پیاوی باڵادەستە نەوێرێت جارێکی تر بیکات، نەوێرێت دەستی بۆ ببات، پێویستە ژنان لەسەر بنەمای کۆمۆن خۆیان بەڕێکخستن بکەن، پاراستنی خۆیان بەهێز بکەن، دژی پرسی پیاو سیاسەتەکانی چارەسەری بەرهەمبێنێت.
دۆغۆ ڕایگەیاند، ٢٧ی تشرینی دووەم ڕۆژی ژیانەوەی نەتەوەییە، پەکەکە ئەخلاق، چاند، فەلسەفە، بەهای مانادار و شەهیدانی مەزنی ئافراند، بێگومان لە مێژووی پەکەکەدا شەڕێکی بێئامان ڕوویدا، هەزاران، دەیان هەزار شەهیدی ئێمە وەکو بەهایەکی مەزن ئافرێنران، لە کەسایەتیی هەڤاڵ فواد، هەڤاڵ ڕەزا و دەلالدا، هەموو شەهیدانی پەکەکە بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە.
''چیدەم دۆغۆ بانگەوازی بۆ هەموو وڵاتپارێزان کرد کە ٢٧ی تشرینی دووەم چالاکی ڕێکبخەن''
چیدەم دۆغۆ سەبارەت بە چالاکیی ٨ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مافی هیوا بەڕێوەدەچێت بانگەوازی کرد و وتی، بۆئەوەی ئەو چالاکییە ئەنجامێکی هەبێت و کاریگەریی دروستبکات، داوا لە هەمووان دەکەم، لە حەوت تاوەکو ٧٠ ساڵ بەشداریی تێدا بکەن.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان زۆر گرنگە، ڕێبەر ئاپۆ چەندە بە ئازادی قسەبکات، چەندە بتوانێت دەنگی بگەیەنێتە ڕای گشتیی تورکیا و گەلانی جیهان، ئێمە لە ناخەوە باوەڕمان وایە کە ژینگەکە بە تەواویی دەگۆڕێت، هێزی کاریگەریی ڕێبەر ئاپۆ گەورەیە، هێزی جەستەیی ئەو گەورەیە، لەم مژارەدا ئازادیی و مافی هیوا چەندە زوو بێتەدی، ئاشتییش هێندە زوو دێتەدی.