"چوار ملیۆن پەنابەری عێراقی لە جیهاندا بوونیان هەیە"
لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا ئاشکرا کرا، چوار ملیۆن پەنابەری عێراقی لە جیهاند بوونیان هەیەو زۆرینەوەیان دەکەونە وڵاتەکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی و عەرەبی.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی جیهانی پەنابەران ساڵانە دەکەوێتە ٢٠ی حوزەیران، بۆنەیەکی تایبەتە بە تیشک خستنە سەر ماف و پێداویستی و خەونی ئەو کەسانەی کە ناچارن هەڵبێن، نهتهوه یهكگرتوهكان ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی پەنابەران لە سەرانسەری جیهان بە ڕێژەی ٧%زیادیکردوە و لەمساڵدا گەیشتوەتە ٤.٤٣ ملیۆن کەس.
نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو ڕۆژەی بۆ ڕێزلێنان لە پەنابەران لە سەرانسەری جیهان دیاریکردوە و بە دەرفەتێکی زانیوە بۆ ئەوەی پێکەوە بەرگری لە مافی خۆیان بکەن بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتی و بنیاتنانی پشتیوانی و داوای چارەسەری دۆخی نالەباری ئەوان دهكات.
تەوەری ڕۆژی جیهانی پەنابەران بۆ ساڵی ۲۰۲٤ بریتییە لە، "هیوای دور لە ماڵەوە: جیهانێک کە هەمیشە پەنابەران لەخۆدەگرێت"، ئەمساڵیش تیشک دەخاتە سەر "هاودەنگی لەگەڵ پەنابەران بۆ جیهانێک کە پێشوازی لە پەنابەران بکرێت".
فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا ژمارەى ئەو پەنابەرە عێراقیانەى ڕوویان لە وڵاتانى جیهان کردووە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوون و لیکۆڵینەوەکانی ناوەندەکە چوار ملیۆن پەنابەری عێراقی لە وڵاتانى جیهاندا بوونیان هەیە.
وتیشی: زۆرینەی ئەو پەنابەرانەش دەکەونە وڵاتەکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی و عەرەبی.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ١٨٤ ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا لە دەرەوەی زێدی خۆیان دەژین، کە ڕێژەی ٢.٥%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.