چەتەکانی هەتەشە منداڵێکیان شەهید کرد

لە ئەنجامی هێرشی چەتە جیهادییەکانی هەتەشەو داعش کەلەلایەن دەوڵەتی تورکیا پاڵپشتی دەکرێن، منداڵێک گیانی لەدەستدا، هەروەها لە هێرشی فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەرگوندەکانی حەسەکە سێ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی چەتە جیهادییەکانی  هەتەشەو داعش کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە پشتیوانی وەردەگرن، دژی ڕۆژئاوا بەردەوامە.

 

لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوا خەڵک چەکیان هەڵگرتووە و لە بەرامبەر هێرشەکاندا خاکی خۆیان دەپارێزن، هەتەشە کە ئاگربەستی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژەی ڕاگەیاند، هێرشی کردە سەر گوندەکانی چەلەبی، زەریک و شێخلەر لە کۆبانێ. لەو هێرشانەدا منداڵێک  شەهید بوو سێ منداڵیش برینداربوون. یەپەگە و یەپەژە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ و پێکدادانی توند لە ناوچەکە بەردەوامە.

 

چەتەکان بە ئۆبوس هێرشیان کردە سەر گوندی قاسمیە لە کۆبانێ، باس لەوەشکراوە کە لە هێرشەکەدا منداڵێک شەهید کراوە، لە شەوی ڕابردووەوە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەلایەن چەتەکانەوە شەهید کراون گەیشتووەتە دوو منداڵ.

 

فڕۆکەی سیخوڕی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی حەسەکە

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی حکومەتی کاتی سێ جار هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە.

 

زانراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا سێ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.