چەند ڕێگایەک بۆ گەشەی مێشکی منداڵ بەسوودە
پزیشک گەشین کاوە پسپۆڕى نەخۆشیەکانى منداڵان دەڵێت، بە چەند ڕێگایەک دەتوانرێت گەشەى مێشکى منداڵان بەهێز بکرێت لەوانەش لە سەرەتاى تەمەنیانەوە پەرتووکیان بۆ بخوێننەوە.

ناوەندی هەواڵ- پزیشک گەشین کاوە، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى منداڵان و منداڵانى تازە لە دایکبوو گەشە، لە نوسینێکدا ئاماژەی چەند هەنگاوێک کردووە کە دایکان و باوکان دەتوانن لە ڕێگەیانەوە مێشکى منداڵەکانیان بەهێز بکەن.
چۆن گەشەی مێشکی منداڵان بەهێز بکرێت؟
– قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەتان و لەهەمان کاتدا سەیرکردنی چاوی منداڵەکەتان لەیاد مەکەن.
– لە سەرەتاى تەمەنیانەوە پەرتووک بۆ منداڵەکانتان بخوێننەوە .
– ڕێگا بدەن منداڵەکانتان بە ئارەزوی خۆیان یاری بە شتی جیاواز بکەن و شتەکان تێکەڵ بکەن.
-ئەو یاریانە بدەنە منداڵەکانتان، کە کردار و دەرەنجامی تێدایە و یارمەتی گەشەی ماسولکە بچوکەکانی دەدات.
– گوێ گرتن لە میوزیک.