چالاکی ئێشکگری مەخموور لەگەڵ گروپی ١٩٦ بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی هەزارو ١٠دا دا بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئیشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لەگەڵ گروپی ١٩٦ بەردەوامە.
پیش چالاکییەکەی گروپی ١٩٦، خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، دواتر بیشەنگ یڵدرم بە ناوی گرووپی ١٩٥ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
"بەرخۆدان و خەباتی گەلی کورد هیچ بەربەستێک ناناسێت"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکان بەربەست نین لەبەردەم داواکاری گەلی کورد بۆ ئازادی فیزیکیی ڕێبەری گەلی کوردو دەڵێت: لەسەر بنەمای جەنگی جیهانی سێیەم، ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە جیهاندا ڕوودەدەن و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ڕوونی گرنگی و پێویستی ڕێکخستن و بەرخۆدان لەسەر بنەمای ئەو ڕێکخراوە بۆ گەلان دەردەخەن، گەلی کورد لە سایەی ڕێبەر ئاپۆو تەڤگەری ئازادیی کوردستانیشدا ئاگاداری ئەو شتانەیە کە بەدەستیان هێناوە. بە ڕێکخستن و کولتووری بەرخۆدان، توانیویانە تا ئەمڕۆ بوەستن و خەباتی دادپەروەرانەیان بە ئەنجام بگەیەنن. لەم ڕووەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا چ ستراتیژی بێت یان تاکتیکی، نەیتوانیوە ئیرادەی گەلی کورد بۆ ڕێبەرێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بشکێنێت و ڕێکخراوەکەیان تێکبدات.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەم بوارەدا چالاکییەکەمان بۆ ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئەنجام و لەسەر ڕێگای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ هەنگاو دەنێین.
مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٩٦ کۆتایی هات.