چالاکوانێکی یەمەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازا بۆ ساڵی ٢٠٢٥پێبەخشرا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوان لە یەمەن، دایکی سەلام حاج خەڵاتی ژنی ئازا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ ٨ ژن لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە پێبەخشرا.

یەمەن

 

 دایکی سەلام حاج، چالاکوان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دامەزراندنی کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوان و دەنگێکی بەهێز بوو، لە ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ ئازاری هەزاران بەندکراوی یەمەنی و خێزانەکانیان.

 

دایکی سەلام حاج چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و سەرۆکی کۆمەڵەی دایکانی ڕفێندراوی یەمەن،  خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی ئازا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ی بردەوە، کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەبەخشرێت بەو ژنانەی کە ئازایەتی و سەرکردایەتییەکی بێوێنەیان نیشان داوە لە بەرگریکردن لە ئاشتی، دادپەروەری، مافەکانی مرۆڤ، یەکسانی ڕەگەز و تواناسازی ژنان.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ڕۆژی هەینی ٢٨ ی ئادار بڵاوکرایەوە، ناوی هەشت کەسی براوەی خەڵاتەکەی ڕاگەیاند کە لەنێوانیاندا دایکی سەلام حاج چالاکوانە، ستایشی ئازایەتی و دڵسۆزییەکەی کرد بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئیلهامبەخشە بۆ داکۆکیکارانی دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا.

 

وتەبێژەکە وتی: دایکی سەلام حاج دەنگێکی بەهێزی نیشان دەدات لە ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ ئازارەکانی هەزاران بەندکراوی یەمەنی و خێزانەکانیان ، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی سەرجەم لایەنەکانی شەڕ لە یەمەن. ئەمەش ڕێگەی پێداوە کە بگاتە ئەو کەناڵانەی پەیوەندی بکە کە بۆ هەوڵەکانی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی نەریتی بەردەست نییە.

 

دایکی سەلام حاج تاکە چالاکوانی عەرەبی لە لیستی براوەکانی ئەمساڵدا،  کە بریتین لە هێنریێت دا لە بورکینا فاسۆ، ئامیت سوزانا لە ئیسرائیل، ڤیلینا ئیجا لە پاپوا نیو گینیا، ئەنجیلیک سۆنجکۆ لە فلیپین، جۆرجینا پاسکۆ لە ڕۆمانیا، زبیب موسا لۆرۆ باخیت لە باشووری سودان ، نامینی ویجداسا لە سریلانکا ، هەروەها خەڵاتی بەرزی مادلین ئۆڵبرایت بەخشرایە ژنانی سەرکردەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە بەنگلادش.

 

بڕیارە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکان لە ١ ی نیسانی داهاتوو لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن  بەڕێوەبچێت.