چالاکوانێکی سیاسی مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنێت

ساکینە پەروانە، چالاکوانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، وەک هاوسۆزی بۆ ئەو خێزانانەی کە مندالەکانیان لە کاتی ڕاپەڕینی گەل لە لەدەستدا، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی ڕاپەڕینی گەل منداڵەکانیان لەدەستدا، لەسەر گۆڕەکانیان بە داگیرساندنی مۆم یادی لەدایکبوونیان کرایەوە.

 

ساکینە پەروانە، چالاکوانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین ئەمڕۆ ٣ی ئایار وەک هاوسۆزی بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ لەدەستداوە مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.

 

شایانی ئاماژەیە کە چالاکوان ساکینە پەروانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراو دوای ماوەیەک ئازادکرا و جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و گواسترایەوە بۆ لقی ژنانی زیندانی ناوەندی مەشهەد دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە  "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم"، "کۆبوونەوە و هاوپەیمانی" و "سووکایەتیکردن بە خامنەیی"، لە زینداندا، مافەکانی وەک پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە، چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکەی و تەنانەت دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی، ڕەتکراوەتەوە.