چالاكوانانی مەخموور: ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەورە بووین

لەسەر چالاکیی ئێشکگری کە لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ئازادیی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێکرابوو، هەزرو ١٤١ ڕۆژ تێپەڕی، گروپی نوێی ٢١٩ ئەم ئێشکگریەکەی وەرگرت.

مەخموور

 

چالاکیی ئێشکگری کە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ دا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی "مەخموور" دەستپێکرابوو، لە ڕۆژی هەزارو ١٤١دا بەردەوامەو گروپی ٢١٩ یەم ئێشکگری وەرگرت.

 

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، دوای بێدەنگی، مێرکان کارا بە ناوی گروپی ٢١٨ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

 

”ئێمە بە فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەورە بووین”

لە سەرەتای ڕاگەیانراوەکەدا، جەخت لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و ئەم پەیامەی خوارەوە درا: وەک ژنە گەنجەکانی کۆمینی شەهید دەلیلا کە خەریکی خوێندنی فۆتۆگرافین، ئێمە لەگەڵ فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەورە بووین، بە مەبەستی گەیاندنی پێگەی ڕێبەرمان بە ڕای گشتی جیهان و کوردستان، کە ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری ژیانی ئازادمانە و بوونی ڕێبەر بوونی ئێمەیە، دەستمان بەو کردارە کرد، ڕێبەر ئاپۆ بە دەسەڵات و دووربینی خۆی، گۆشەگیری و نەخشەکانی سیستەمی ستەمکار و دەسەڵاتی شکاند، دورگەی ئیمرالی لە سیستەمی ئەشکەنجەدان بۆ ژیان و لە ژیانەوە بۆ ئازادی هێنایەوە، بەم کارە دەمانەوێت ئازادکردنی سەرکردەکەمان مسۆگەر بکەین، ئێمە دەمانەوێت لەمڕۆ بەدواوە لەگەڵ سەرکردەکەمان گەشە بکەین، بۆیە ئێمە ئەم کردارە بە گرنگ دەزانین واتایەکی گەورەی پێدەبەستین.

 

”ئێمە قەرزاری ئازایەتیی شەهیدانین”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، شەهیدانی دۆزی ئازادیی کوردستان یاد کرانەوە و مەرجان کارا وتی: ئێمە جارێکی تر سەرجەم شەهیدانی دۆزی ئازادیی کوردستان بە بیر دەهێنینەوە و دەڵێین ئێمە قەرزاریانین، بە گیانی هەنگاوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ پێشکەشی ڕای گشتیی کوردستان و جیهانی کردووە، ١ی ئەیلوول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی پیرۆز دەکەین، هەتا ڕێبەرەکەمان فیزیکیانە ئازاد نەبێت و ئازادییەکەی مسۆگەر نەبێت، ئێمە لە چالاکییەکەمان بەردەوام دەبینین.

 

مەراسیمەکە بە دەستپێکردنی گروپی ٢١٩ و دروشمەکان کۆتایی هات.