چالاکوانان: ساکینە جانسز بە شێوەیەکی ڕوون دژی سەرکوتکردن تێکۆشانی کردووە

کۆمەڵەی ژنانی جەین لە لوبنان سیمینارێکیان دەربارەی پەرتووکی ساکینە جانسز بەناوی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی ڕێکخست.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- کۆمەڵەی ژنانی جەین بە ئامادەبوونی ژمارەیەک چالاکوانی لوبنانی و کورد سیمینارێکیان دەربارەی سێ بەرگی پەرتووکی ساکینە جانسز بە ناوی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو"، لە بارەگای کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی نەورۆز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدا.

 

بوشرا عەلی، کە پەرتووکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو"ی ساکینە جانسزی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی، باسی گرنگی پەرتووکەکەی کردو وتی: ئەم پەرتووکە گرنگە، ئەو لە ناسنامەدا کوردە، بەڵام ئەو لە پەرۆشی و تێکۆشان وو خەباتدایە و شایانی ئەوەیە ئاگاداری ژیاننامەکەی بیت، چەندین وانەی تێدایە بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەتایبەتی ژنان، چۆن ئازار دەیکاتە مامۆستایەک بۆ مرۆڤ و هاندەرێک بۆ بەدەستهێنانی ئیرادەی بەهێز و سووربوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو بەربەست و نادادپەروەرییانەی کە دەکرێت لەم جیهانەدا ڕووبەڕووی ببنەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ساختەکاریی داواکارییەکان و دروشمە دەنگدانەوەکان ئاشکرا دەکات، بۆ ئەوەی هێز و سووربوونی مرۆڤ بمێنێتەوە، سەربازێکە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێت.

"ساکینە جانسز ژنێکی ناوازەو تێکۆشەرێکی دەگمەن و بێهاوتایە"

سۆنیا ئەشقەر، نووسەر ئاماژەی بەوەکرد، لە یانزەهەمین سالیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز کۆبوونەتەوەو وتی: ژیان لەسەر خەبات وەستاوە، ئەمە کورتکراوەی ڕەمزی خەباتی ساکینە جانسزە کە بە "سارا" ناسراوە، ئەمڕۆ پێکەوە کۆبووینەوە بۆ ئەوەی شایەتی ئەوە بدەین کە ساکینە جانسز یەکێکە لەو ژنە پێشەنگانەی کە بەشداری لە دامەزراندنی تەڤگەری گشتی کورد کردووە و بە سەختی کاری کردووە بۆ چاندنی تۆوی تەڤگەری ژنانی کورد، ئەمەش ئەو شتەیە کە لە ڕێگەی پەرتووکەکەوە بینیمان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پەرتووکەکە قۆناغەکانی ژیانی ساکینە جانسزی بەڵگەکردووە کە بە شێوەیەکی ڕوون تێکۆشانی کردووە بۆ ڕزگاربوون لە سەرکوتکردن، ڕەگەزپەرستی، کوشتن و دەستدرێژی، ئەو ژنێکی ناوازەو تێکۆشەرێکی دەگمەن و بێهاوتایە.

 

سۆنیا ئەشقەر داوای کرد، پێویستە هۆشیاری بەرزبکرێتەوە سەبارەت بە خەباتی تێکۆشەرانی کورد و فێرکردنی زمانی کوردی بۆ ئەوەی زۆر کەس بتوانن دەربارەی مێژووی خەباتی گەلی کورد و ژنانی کورد فێر بن.

 

"ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد بوونەتە هێمای خەبات"

لە لایەکی دیکەوە، زەهیدە مەعمو، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: وەک کورد، ساکینە جانسز بە پێشەنگی ئەخلاقی و ڕۆحی هەموو ژنان دادەنێین و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبین لەم خەباتە و ئەم سیمینارە وای لێکردین دەنگی خۆمان زیاتر بەرز بکەینەوە، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد بوونەتە هێمای خەبات و بەرخۆدان، بەڵام ژیاننامەکەیان ناگاتە هەموو بەشەکانی جیهان.

 

وتیشی: ئەمڕۆ لە بەیروت ژنێکی لوبنانیمان بینی ئەم پەرتووکەی خوێندەوە و کاریگەری هەبوو، هەروەک چۆن کاریگەری لەسەرمان هەبوو، بەتایبەتی ئەو ژنێکی تێکۆشەر و خۆڕاگرە لە کارەکانیدا وەک نووسەر، ڕۆژنامەنووس، هۆنەر ئەمەش گفتوگۆیەک بوو دەربارەی ئەم پەرتووکەو دەربارەی ئەوەی چۆن ساکینە جانسز بوو بە هێمای بەرخۆدان و خەبات.

 

"هیوادارین بە هەنگاوەکانی و ڕێچکەکەیدا بڕۆین"

سەمیرە باکیر، چالاکوانێکی کۆمەڵگەی کوردی کە ئامادەی سیمینارەکە بوو، وتی: سۆنیا ئەشقەر لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەرتووکەکەی ساکینە جانسز زۆر باش بوو، ژیانی خۆی پێشکەش بە خەبات کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی، لەناویاندا وێستگەکانی دامەزراندنی پەکەکە لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە تێیدا ئامانجی خۆی دانا و بیر و زیرەکی خۆی بۆ گەلی کورد دانا، لە میانەی سیمینارەکەدا زانیاری زیاترمان دەربارەی ژیانی زانی و زانیاریمان لەبارەیەوە قووڵتر کردەوە و هیوادارین بتوانین بە هەنگاوەکانی و ڕێچکەکەیدا بڕۆین.