چادری ئاوارەکان لە غەززە بۆردومان کرا
سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی پێنج فڕۆکەی جەنگی و چەندین تانک و تۆپهاوێژەوە بۆردوومانی چادری ئاوارەکان و نەخۆشخانەی شوهەداى کرد.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٨ی حوزەیران، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی پێنج فڕۆکەی جەنگی و چەندین تانک و تۆپهاوێژەوە بۆردوومانی چادری ئاوارەکان و نەخۆشخانەی شوهەداى لە ڕۆژئاوای شاری دیربەلح کە دەکەوێتە ناوەندی غەززە کردووە.
بە پێی زانیارییەکان زۆرینەى دانیشتووانى ئەو ناوچەیە ژن و منداڵن، ئەمەش دەیسەلمێنێت لە جەنگ و هێرشەکاندا ژنان و منداڵان زیانی سەرەکیان بەردەکەوێت.
وەزارەتی تەندروستی غەززەش بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندارێکی زۆریش هەن کە ڕێژەی زۆرینەیان ژن و منداڵن.