بەهۆی کۆلێراوە ١٢ کەس لە تەعز گیانیان لەدەستدا

ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی لە شاری تەعز دەریخستووە، حاڵەتە گومانلێکراوەکانی کۆلێرا بەرزبوونەتەوە بۆ ٩٢٦  حاڵەت، لەوانە ٣١٥ حاڵەت پشتڕاستکراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا سیستمی تەندروستی وڵاتەکە بەردەوامە لە داڕمان لە ئەنجامی شەڕی چەند ساڵەی یەمەن، تەعزو شارەکانی دیکەی یەمەن ڕووبەڕووی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا بوون.

 

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی لە نوسینگەی تەندروستی تەعز لە ڕۆژی ٢١ی ئایار، نزیکەی ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٢٦  کەسیش لە تەعز لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا گومانی تووشبوون بە کۆلێرایان لێکراوە.

 

لە ناو گومانلێکراوەکاندا، ٣١٥ حاڵەت بە پشکنین پشتڕاست کراونەتەوە.