بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم دەستبەسەر کرا
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم، بیرسەن ئۆرهان، کە قەیوم جێگەی گرتەوە و سزای بەندکردنی ماڵی بەسەردا سەپێندرا، دەستبەسەر کرا.
دێرسیم
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم کە لە شوێنی ئەو قەیوم دەستنیشانکرابوو و لە ٢٤ی تشرینی دووەم بە مەرجی دەستبەسەرکردنی ماڵەوە ئازادکرابوو، دەستبەسەرکرا، بیرسەن ئۆرهان لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی پەرتەک دەستبەسەر کرا.
بیرسەن ئۆرهان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامی "دەستبەسەر دەکرێم"ی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندرا کە بیرسەن ئۆرهان بە بیانووی "دژایەتی یاسای خۆپیشاندان و ڕێپێوان" "هێزی پۆلیس" دەستبەسەر کراوە.