بوڵتەنی گۆشەگیری ئۆهەدە: ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ ڕۆژە گۆشەگیری جێبەجێدەکرێت
بوڵتەنی گۆشەگیری کە لایەن ئۆهەدەوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە گۆشەگیری لە ئیمرالی بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ ڕۆژ جێبەجێکراوەو باس لەوە کراوە کە ئەم دۆخە زۆر مەترسیدارە.
ناوەندی هەواڵ
ژمارەی نۆیەمی "بوڵتەنی گۆشەگیری" کە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لەلایەن کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی "OHD" ئامادە دەکرێت، بڵاوکرایەوە.
لە بوڵتەنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ماوەی سێ ساڵ و ٦ مانگ و ١٧ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی حامیلی یەڵدرم، وەیسی ئاکتاش و ئۆمەر خەیری کۆنار لە زیندانی ئیمرالی لە جۆری F ی ئەمنیەتی باڵا دەست نەکەوتووە، ٢٤ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ ڕۆژە لە ئیمرالی گۆشەگیری جێبەجێ کراوە، چوار ساڵ و 7 مانگ و ١٠ ڕۆژە بنەماڵەکان نەیانتوانیوە کۆببنەوە، پارێزەران بۆ ماوەی ٥ ساڵ و دوو مانگ و ١٦ ڕۆژ نەیانتوانیوە کۆببنەوە.
لە بوڵتەنەکەدا بەیاننامەی ئۆهەدە و سەدان پارێزەر داوایان لە دادگای دەستووری کرد کۆتایی بە پێشێلکارییە سیستماتیک و جددییەکانی مافەکان لە ئیمرالی بهێنێت.