بەسێ هۆزات: هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت، دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان.
ناوەندی هەواڵ
بڕیاروایە ٢٠ی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، تێیدا هەزار و ١٩١ کاندید ململانێی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمان دەکەن.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە"، لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەردا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئەم مانگە بۆ پەرلەمانی باشووری کوردستان هەڵسەنگاندنی کردو وتی: هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت، لە باشوور هێرشەکانی داگیرکەر هەیە، ئیدارەی باشوور و پەدەکەش بە تەواوەتی لەناو ئەو شەڕەدان، لە دۆخێکی بەم جۆرەدا هەڵبژاردن دەکرێت.
وتیشی: گەلەکەمان دەبینێت کە کێ خیانەتکار-داردەست و سیخوڕە، دەزانێت کە کێ زیانیان پێدەگەنێت و کێ سیاسەتی چەپەڵ بەرێوەدەبات و دەشزانێت کە کێ نیشتمانپەروەرە، دەزانێت و دەبینێت کە کێ بۆ بەرژەوەندیی، شکۆمەندیی و بەهاکان تێدەکۆشێت و لەو پێناوەدا بوونی هەیە و سیاسەت دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "باس لەوە دەکرێت ئەو هەڵبژاردنە جۆش و خرۆش و گەرموگوڕی نەخستووەتە ناو گەلی باشوورەوە، دەبێت چ جۆش و خرۆشێک هەبێت؟ هێرشی داگیرکاریی و پرسی لکاندنی هەرێم بە تورکیاوە هەیە و ئیدارەی پەدەکە و بارزانی لەناو ئەو هێرشە داگیرکاریی و قڕکارییەدا بەشدارن، لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتیمانپەروەرەکان، ئەو کاندیدانەی کە داکۆکی لە شکۆی ئەم گەلە دەکەن، پارێزگاری لە بەها نەتەوەییەکانی ئەم گەلە دەکەن، بۆ ئەوە تێدەکۆشن و سیاسەت بەڕێوەدەبەن.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: دەبێت تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن، پێوسیتە گەلەکەمان لە باشوور لەو هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر هێڵی داردەست و خیانەتکار بەهێزترین هەڵوێست نیشان بدەن.