بە مەراسیمێک چلەی نووسەر ڕوناک فەرەج بەرز ڕاگیرا

بە بەشداری دەیان ژنە چالاکوانی هاوکار و هاوڕێ و خێزانی ڕوناک فەرەجی چالاکوان، چلەی ماتەمینی بەڕێوەچوو، تێیدا ژیان و کار و خەباتی لەلایەن خێزانەکەیەوە وەبیر هێندرایەوە.

سلێمانی 

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەئۆفیسی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنانی شاری سلێمانی، مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی کەسایەتی دیاری بزوتنەوەی فێمێنیستی کورد و کۆمەڵایەتی و لێپرسراوی پێشووی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، ڕوناک فەرەج ڕەحیم، بە ئامادەبوونی هاوکار و هاوپیشەکانی لە کاری ڕێکخراوەی و ژنانی چالاکوان و خێزانی بەشێک لە ژنانی قوربانیدەر لە کەیسەکانی ژناندا، هەروەها بەشداری کردنی خێزانی ڕوناک فەرەج، کارو چالاکیەکانی ژیانی ئەو ژنە چالاکوانەیان خستەڕوو. 


ڕوناک فەرەج ڕەحیم ساڵی ١٩٦٤ لەدایک بووە، یەکێک بوو لە ژنە نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکان و هاوکات لێکۆڵەری پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەندامی سکرتارییەتی ژنانی کوردستانیش بوو، ڕوناک فەرەج لە ۱۷ی حوزەیرانی ۲٠۲٤دا، دوای توشبوونی بە جەڵدەی مێشک و مانەوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.


سەرەتا بە کورتەیەک لە کار و خەباتی لە لایەن هاوسەرەکەیوە دەست بە مەڕاسیمەکە کرا، هەروەها لە لایەن هانا شوانەوە بەیان نامەیەک خوێندرایەوە تێیدا ئاماژەی بەوەدا، سەڕەڕای کۆسپ و تەگەرەکانی ژیانی ژنان، ژنانی ئازادی خواز هەوڵ و خەباتیان بۆ بونیادنانی ژنانێکی ئازاد تێدەکۆشن، دەڵێت: ڕوناک فەرەج وەک هەڵگری ئەم کار و خەباتەی چەندین ساڵە ئەنجام دەدرێت نمونەیەکی زیندووە لە دڵماندا، بەڵام بە داخەوە مەرگ ڕاپێچی خۆی ردو نەیتوانی درێژە دەری کار و خەباتی لە پێناو ژناندا بکات، بەڵام هوڕێیان و هاوکارانی درێژەدەری کار و خەباتی ئەو ژنە خەمخۆرە دەبین. 


هانا شوان، لێپرسراوی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ژنان، ئاماژەی بە کار و چالاکیەکانیان لە دوای گیان لەدەست دانی هاوکاری ڕوناک فەرەج کرد، دەڵێت: ماوەیچل ڕۆژە لە هاوکار و هاوڕێمان ڕوناک فەرەج دورین، لەمڕۆدا وەک وەبیرهێنانەوەی کار و چالاکیەکانی کێڕێکی ماتەممان ڕێکخست، کارکردن لە پرسی ژناندا لە هەرێمی کوردستان کارێکی قورسە بەڵام مۆڕاڵی ڕوناکی هاوکارمان وای لە ئێمەی هاوکاری کرد درێژەدەری کار و خەباتی دەبین. 

 

لە کۆتایدا، بۆ دوبارە زیندووکردنەوە و پەروەردەکردنی ژنانی هاوشێوەی وەک ڕوناک فەرەج تا بتوانن درێژەدەری کار و چالاکییەکانیژنان بن، وتی: ئێمەی چالاکوانان لەڕێگەی ڕەخساندنی هەل و دەستگرتنی ژنانی گەنجەوە دەتوانین مەشخەڵ هەڵگری ئەو ڕێباز و خەبتانەبین، هەروەها لەڕێگەی پشتیوانی و گرنگیدان بە توناکانی ژنان هەوڵی درێژەدان بە خەباتی ڕوناک فەرەجی هاوڕێمان دەبین.