بێریڤان عومەر: دەبێت یەگرتوویی خۆمان لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێزتر بکەین

بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە وتی: دەوڵەتی تورکیا لە دەستکەوتەکانی هەرێم دەترسێت و هەر بۆیەش هێرش دەکات، دەبێت یەکگرتوویی خۆمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەهێزتر بکەین.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شەڕ و چەکی قورس بۆ سەر هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبێ پچڕان بەردەوامە، لەو هێرشانەدا بیناسازی و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، ژێرخان و ماڵی هاووڵاتیان دەکرێنە ئامانج، دەوڵەتی تورک نزیکەی هەزار و ٣١ هێرشی ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٥ کەسیش برینداربوون.

 

بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێیی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو زیانانەی کەڕوویانداوە و بێدەنگیی نێودەوڵەتی، هەڵسەنگاندنی بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"هەزاران کەس لە ئاو و کارەبا و سووتەمەنی بێبەش بوون"

بێریڤان عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ڕابردوودا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا تەواوی ژێرخانەکان کراوەتە ئامانج و پڕۆسەی بونیادنانیان بەردەوامە، بەڵام هێرشەکەی ئەم دواییە هەموو شتێکی لەناوبرد، ساڵێکە بۆ دابین کردنی ئاو و کارەبا خەبات دەکرێت، ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی کارەبا بەرەوە چارەسەربوون دەچوو، بەڵام جارێکی دیکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد، هەموو ئەو ناوەند و خاڵە گرنگانەی ساڵی ڕابردوو کرانە ئامانج، جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج، زۆربەی کارگە و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کارەبا و نەوت و بەنزینخانەکان وێران بوون و لە خزمەتگوزاری دەرچوون.

 

"هێزی ئێمە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە هەیە"

بێریڤان عومەر ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٣ کەسیش برینداربوون، وتیشی: ئەگەر هێرشیش هەبێت،هێزی ئێمە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە هەیە، بەڵام جددیترین شت بۆ ئێمە زیانی گیانییە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەبیانووی درۆ سەروەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دابمەزرێنێت و پاساو بۆ جینۆسایدی گەل بهێنێتەوە، بەبیانووی ناڕاست هێرش دەکات، ڕۆژئاوای کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە بە ئامانجگرتنی ئەنقەرە نییە، تورکیاش قەیرانی ناوخۆیی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، دەیەوێت کەس ئاگاداری ئەو کێشانەنەبێت و بیانگوازێتەوە بۆ وڵاتانی دیکەم وەک ئەوەی پڕۆسەی هەوڵدان بۆدیالۆگ دەستپێبکات، تورکیا ڕۆژێک پێش دیدارەکەی لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا، لەم هێرشە تێدەگەین کە دەوڵەتی تورکیا ئامادە نییە بۆ ئاشتی.

 

"دەوڵەتی تورکیا لە دەستکەوتەکانی ناوچەکە دەترسێت"

بێریڤان عومەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەلی کورد بەتایبەتی لەڕۆژئاوای کوردستان لەم ساڵانەدا پێشکەوتنێکی زۆری بەدەستهێناوە، پێشهاتەکانی ئەم دواییە متمانەیان بە پێگەی هەرێمەکانمان بە خۆبەڕێوەبەری بەخشیو، دەوڵەتی تورکیا لە دەستکەوتەکانی ناوچەکە دەترسێت، لەم پڕۆسەیەدا باری خۆبەڕێوەبەری لەڕووی زیانەکانەوە قورستر دەبێت.

 

 لەهەمانکاتدا ڕەخنەی لە بێدەنگی جیهان گرت و وتی: ئێمە بەگوێرەی هێز و دەرفەتی خۆمان پێداویستییەکانی سەرەکی ژیان وەک ئاو و نان و سووتەمەنی دابین دەکەین، هەموو لیژنەکان ٢٤ کاتژمێر چالاکن، کاتێک لە وڵاتانی تر هێرش ڕوو دەدەن، وڵاتانی جیهان هەڵوێستیان هەیە، واتە لانیکەم لێدوانێک دەدەن، بەڵام بەداخەوە هەمان شت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ناکەن، تا ئێستا کەس نەهاتووەتە دەنگ.

 

یەکگرتویی و هەڵوێستی بەهێزی خەڵکی ناوچەکە

لە کۆتایی قسەکانیدا بێریڤان عومەر وتی: خەڵک سەرلەنوێ دەستیان بە کارەکانیان کردەوە، لەسەر خاکی خۆیان مانەوە و دەیانەوێت پێکەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، هەڵوێست و هاوپشتی گەلی ناوچەکە جێگای شانازییە، لەم کاتەدا داوامان لێدەکرێت هاوکاری و تەبایی خۆمان بەهێزتر بکەین، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بپارێزین، بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و سەرلەنوێ هەموو شتێک دابمەزرێنین، هاوکات دەمانەوێت خاوەندارێتی لە  دامودەزگاکان و بەڕێوەبەری و هێزە سەربازی و خۆپاراستنەکانمان بکەن.