بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ پۆلێنکردنی ژنکوژی وەک جۆرێک لە تیرۆر

حکومەتی بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ پۆلێنکردنی "ژنکوژی" وەک جۆرێک لە تیرۆر بۆ یەکەمجار لە وڵاتەکەدا، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٧ی ئاب، ئیڤیت کوپر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، فەرمانی پێداچوونەوە بە ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژی دژی ژنان، دەستنیشانکردنی بۆشاییەکان لە یاساکانی ئێستا دەرکرد.

 

ئیڤیت کوپر وتی: بۆ ماوەیەکی زۆر حکومەتەکان نەیانتوانیوە چارەسەری توندڕەوی بکەن، چ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە و چ لە شەقامەکاندا.

 

چاوەڕوان دەکرێت پێداچوونەوەکە لە پاییزی ئەمساڵدا تەواو بێت وەک بەشێک لە ستراتیژی نوێی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بگیرێتە بەر.

 

ماغی بلایس، ئەفسەری سەرەکی پۆلیس بۆ توندوتیژی دژی ژنان، وتی: یاسای سەلامەتی ئۆنلاین پێویستە زیاتر بچێتە پێشەوە و پێویستە ڕێوشوێنی خێراتر بگیرێتەبەر بۆ پاراستن منداڵان.

 

ئەنجومەنی نیشتمانی سەرۆکی پۆلیس لە بەریتانیا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە و بە حاڵەتێکی نائاسایی باسی کرد.