"بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ڕێگەی ئازادیی کردەوە"

خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە زیندانەکاندا دەرگای ئازادی بۆ گەلی کورد و ستەملێکراوان کردووەتەوە و وتی: ئێمە لە ١٤ی تەمووزدا تێدەکۆشین.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-لە ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٨٢، پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی کەمال پیر، هەیری دورموش، ئەکیف یڵماز و عەلی چیچەک، لە زیندانی ئامەدی ژمارە ٥، لە دژی ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک لە زیندانەکاندا مانیان لە خواردن گرت تا مردن، ئەم ڕۆژە بووە ڕۆژی بەرخۆدان لە مێژووی گەلی کورد و چەوساوە و جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژووی خەبات بەجێهێشت، هەروەها بە ڕۆژی بەرخۆدانی گەورەی زیندانەکان پێناسە کرا، ئەم چالاکییە کە تا مردن دەستی پێکرد، پریشکی ئازادی و خەبات بوو بۆ گەلی کورد، لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، گەلی کورد درێژە بە بڕیارەکەی دەدات بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری.

 

بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەرخۆدانی گەورەی ١٤ی تەمووز، خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، هەڵسەنگاندنی کرد.

 

"بەرخۆدانی زیندانەکان بوو بە دەروازەی ئازادی بۆ گەلی ستەملێکراو"

 خەدیجە ئیبۆ لە سەرەتای قسەکانیدا ١٤ی تەمووزو پاکرەوانەکانی ئەو ڕۆژەی بەبیرهێنایەوە، هەروەها باسی لە گرنگی ئەم بەرخۆدانە لە مێژووی گەلی کورد کرد و وتی: ئێمە ڕێز لە ڕۆژی بەرخۆدانی زیندانییەکان دەگرین و ئەو پاکرەوانانەی کە گیانیان بەخت کرد لە پێناو دۆزی کورددا بەبیر دەهێنینەوە، ئەمڕۆ بە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندان چالاکییەکانمان ئەنجام دەدەین، بەهۆی فشارەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا، بەرخۆدان ڕوویداوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، لە زیندانەکانی تورکیادا فشارێکی زۆر لەسەر ئەو زیندانیانه سیاسیانه کرا که ڕاپەرین و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕووبەڕووی داگیرکاریی دەبوونەوە،  ئامانجی فشارەکانی دەوڵەتی تورک لاوازکردنی ئیرادەی زیندانییەکان بوو بۆ ڕادەست بوون، بەڵام بەرخۆدانی زیندانەکان بوو بە دەروازەی ئازادی بۆ گەلی ستەملێکراو.

 

بەرخۆدان لە دژی فاشیزم لە ١٤ی تەمووزدا

خەدیجە ئیبۆ ڕایگەیاند، بەرخۆدانی زیندان بۆتە پردێک بۆ ئازادی گەلی ستەملێکراو و ئێستاش بەردەوامن لە بەرخۆدان و بە ڕۆحی ئەو بەرخۆدانەدا کاردەکەن و وتی: بەرخۆدانی زیندان کە لەلایەن زیندانییەکانمانەوە دەستیپێکرد پردێک بوو بۆ ئازادی و سەرکەوتن کە ئەمڕۆ بەردەوامین لە بەرخۆدان و کارەکانمان ئەنجام دەدەین، هێزمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەردەگرین و ئێستا لە کۆچبەریدا ڕووبەڕووی هەموو بارودۆخی ژیان دەبینەوە،. لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا، زیندانیانی سیاسی و ئەوانەی داوای ئازادی دەکەن، بڕیاریان دا تا مردن مان لە خواردن بگرن لە دژی سیاسەتی جینۆساید و قڕکردن و هەرگیز ڕادەست نەبن و تا کۆتایی تەمەنیان بەرخۆدان دەکەن، لەم بەرخۆدانەدا ڕۆڵی ژن لە کەسایەتی ساکینە جانسزدا هاتە پێشەوە و ئازایانە بەرەنگاری سیاسەتی دەوڵەتی تورک بووەوە.

 

"ئەو بەرخۆدانەی کە لە مەزڵومەکانەوە دەستی پێکرد تا ئێستا بەردەوامە"

لە کۆتایی قسەکانیدا خەدیجە ئیبۆ ڕایگەیاند، دەستبەرداری دۆزی خۆی نابێت و هەرگیز خیانەت قبوڵ ناکات چونکە هێزی لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەرگرتووە و وتی: تا کۆتایی خۆمان هەرگیز دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین، هێز و مۆڕاڵمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەرگرتووە، نەوەکانمان لەسەر بنەمای ڕۆحی بەرخۆدان لە زیندانەکاندا گەورە دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدانە هەمیشە لە مێژووی کوردایەتیدا زیندوو بمێنێتەوە، ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز دەستەبەر دەکەین، هەروەها هەموو ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەین، بەرخۆدانی زیندانەکان لە مەزڵومەکانەوە دەستی پێکرد، لە زیندانەکانی فاشیزمیش بەردەوامە، بە چالاکی و کارەکانمان پاڵپشتی زیندانییەکانمان لە زیندانەکاندا دەکەین، داوای ئاشتی و ئازادی دەکەین و هەمیشە کار دەکەین تا ئەو کاتەی ئەمە ڕوودەدات.